ئەمساڵ ملیۆنێك و 845 هەزار حاجی بۆ بەجێگەیاندنی حەج دەچنە سعوودیە

:: AM:10:50:01/05/2024 ‌
لەگەڵ دەستپێكردنی ئامادەكارییەكان بۆ بەجێگەیاندنی حەج، لە 18ی ئادارەوە گەشتی عەمرە تا دوای حەج ڕادەگیرێت.
 
بۆ ئەمساڵ ئامادەكارییەكان بۆ بەجێگەیاندنی حەج تەواو بوون، بڕیارە لە 20 بۆ 25ی ئەم مانگە، یەكەم گەشتی حاجییان لە شاری هەولێرەوە بۆ سعوودیە بەڕێ بكەوێت.

پێشتر وەزارەتی ئەوقافی كوردستان ئاماژە بەوە كردبوو، نرخی تێچووی حەجكردن بۆ ساڵی 2024 بە بەراورد بە ساڵی 2023 زیادی كردووە، ئەمەشی بۆ زیادكردنی ئەو باج و ڕسووماتانە گەڕاندەوە كە سعوودیە لەسەر حەج زیادی كردوون.

ئەمساڵ 56 هەزار و 669 كەس ناویان نووسیبوو بۆ ئەوەی حەج بە ئەنجام بگەیەنن، بۆ ساڵی 2024 نرخی حەج بەڕێی ئاسمانەوە چوار هەزار 800 هەزار دۆلارە، لە ڕێی  وشكانی چوار هەزار دۆلارە. 

بڕیارە ئەمساڵ ملیۆنێك و 845 هەزار حاجی لە دەرەوە بۆ بەجێگەیاندنی حەج بچنە سعوودیە، ئەوە لە كاتێكدایە 45 هەزار حاجیی ناوخۆش بەشداری لە حەج دەكەن، لەو رێژەیەش 66 هەزاریش ئەگەری زیادكردنیان هەیە، ئەو ڕێژەیە لە 150 وڵاتی دنیاوە دەچن، 929 كۆمپانیاش سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكەن.
 



وشە - سۆران عەزیز