راوێژكاری مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین رای گه‌یاند، ئیسرائیل حه‌ماسی كردووه‌ته بیانوو بۆ خۆدزینه‌وه له هه‌ر به‌ڵێن و به‌رپرسیارێتییه‌كی سیاسی، هه‌رچه‌نده حه‌ماس هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و كاره‌ساته‌یه به‌سه‌ر غه‌زه‌دا هاتووه.
مه‌حمود هه‌باش كه راوێژكاری عه‌باسه بۆ كاروباری ئاینی و هاوكات سه‌رۆكی ده‌زگای دادی فه‌له‌ستینیشه، ئه‌مڕۆ شه‌موو له چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌ڤزیۆنی ''
عه‌ره‌بیه'' هۆشداریی دا له هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح و گوتی، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت رێگریی له‌م هێرشه بكات.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ملیۆنێك و 500 هه‌زار فه‌له‌ستینی هه‌ر ئێسته له ره‌فه‌ح ده‌ژین و ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر ره‌فه‌ح، ئه‌وا قوربانییه‌كان زۆر ده‌بن و كاره‌سات روو ده‌دات.
به‌گوته‌ی ئه‌و راوێژكاره‌ی مه‌حموود عه‌باس، حه‌ماس به ته‌نیا ناتوانێت له‌باره‌ی جه‌نگه‌وه بڕیار بدات و ئیسرائیلیش ئه‌وه‌ی كردووه‌ته بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌زه به ته‌واوی وێران بكات و خۆی له سه‌رجه‌م بهرپرسیارێتییهكان بدزێته‌وه.
هه‌باش حه‌ماسی به هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و كاره‌ساته و دووبه‌ره‌كیی فه‌له‌ستینییه‌كان له قه‌ڵه‌م دا
هه‌باش حه‌ماسی به هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و كاره‌ساته و دووبه‌ره‌كیی فه‌له‌ستینییه‌كان له قه‌ڵه‌م دا و گوتی، ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان گرنگه، بریتییه له‌وه‌ی جه‌نگ بوه‌ستێنرێت و دواتر له‌باره‌ی پرسی فه‌له‌ستین ده‌كرێت چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه. وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین پێشوازی له هه‌ر رێكارێك ده‌كه‌ن كه له سوودی فه‌له‌ستینییه‌كاندا بێت و ئامانجه‌كانیان دابین بكات.
ئه‌و ساڵی 2017ی بیر هێنایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی به به‌شداریی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێكهات، به‌ڵام دواجار حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه كوده‌تای كرد و ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی هێناوه‌ته كایه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر حه‌ماس نیازێكی باشی هه‌یه، یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌یه له‌و كوده‌تایه‌ی ده‌ست هه‌ڵبگرێت و بێته‌وه ژێر ئاڵای رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستین.
ئه‌و راوێژكاره‌ی مه‌حموود عه‌باس پێی وایه تا ئه‌م ساته‌ش، حه‌ماس سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له داهاتووشدا ده‌سه‌ڵاتی غه‌زه‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت، ئه‌وه‌ش بووه‌ته بیانوو بۆ ئیسرائیل تا زیاتر زیان به فه‌له‌ستینییه‌كان بگه‌یه‌نێت.
جێی باسە جەنگی غەزە لە حەوتی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە بە دەستپێشخەریی حەماس دەستی پێ کردووە و بەهۆی ئەم جەنگە سەرووی هەزار و 500 ئیسرائیلی و 33 هەزار فەلەستینی گیانیان لەدەست داوە و سەرووی 75 هەزاری تر بریندار بوون ئەمە جگە لە وێرانبوونی کەرتی غەزە و ئەو دۆخە خراپەی بەسەر فەلەستینییەکاندا هاتووە.