دوو تۆمەتباری خەڵكی سووریا لە هەولێر گیران هەڕەشەیان لە ئافرەتان دەكرد

:: PM:08:45:04/05/2024 ‌
ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە، دوو تۆمەتباریان گرتووە بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە ئافرەتان بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان و لەبەرانبەریشدا داوای پارەیان لێ كردوون.

ئەمڕۆ شەموو چواری ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رای گەیاند، لەلایەن هێزەکانمان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتبار کە خەڵکی وڵاتی سووریان بە ناوەکانی (ع، خ،ح) و (م ،أ ،س)مان گرت.

ئاسایشی هەولێر روونی كردووەتەوە، تۆمەتبارەكان هەڵسابوون بە هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی وێنەی ئافرەتان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، لە بەرانبەر بڵاو نەكردنەوەی وێنەكانیان داوای پارەیان لێ كردبوون.


وشە - پۆڵا مەحموود