وەزیری دارایی: چاوەڕوانین دوای تەواوبوونی ڕێكارەكانی لە بەغداوە پارەكە بنێرێ

:: AM:11:54:05/05/2024 ‌
وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، چاوەڕوانین دوای تەواوبوونی ڕێكارەكانی لە بەغداوە پارەكە بنێرێ، چونكە ئێمە هەموو رێكارەكانمان ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی ئایار، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند: بۆ مووچە هەموو ئەو هەنگاوانەی لەسەر ئێمە پێویست بووە، هەموویمان جێبەجێ كردووە.

زیاتر گوتی، ئەوەی ماوەتەوە چاوەڕوانین دوای تەواوبوونی ڕێكارەكانی لە بەغداوە پارەكە بنێرێ، لای ئێمەوە هیچ ئاستەنگێك نەماوە.

باسی لەوەش كرد، شاندی بانكی تی بی ئای هاتووەتە ئێرە و بەشداریی پڕۆژەی هەژماری من دەبێ.




وشە - رامیار جەواد