چوار كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە كتێبە شوێنەوارییەكان گیران

:: AM:09:20:06/05/2024 ‌
فەرمانگەی كاروباری ناوخۆیی پارێزگای سەڵاحەدین رای گەیاند، هێزەكانی پۆلیس و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان، توانیویانە چوار كەس بگرن بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە كتێبە شوێنەوارییەكان، ئێستەیش لێكۆڵینەوەی وردیان لەسەر دەكرێت.

پێگەی "شەفەق نیوز" كە رۆشنایی خستووەتە سەر بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە فەرمانگەی كاروباری ناوخۆی پارێزگای سەڵاحەدین، بڵاوی كردووەتەوە كە هێزەكانی تەناهی توانیویانە چوار كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە كتێبە شوێنەوارییەكان بگرن، بۆیە ئێستە لایەنی پێوەندیدار بە وردی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكەن.

بەپێی بەیاننامەكە، لە جووڵەی هێزی تەناهی بە سەرپەرشتیی حەسەن غەنامی بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ناوخۆی پارێزگاكە و بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەدەست بوون، توانیویانە چوار كەس بگرن كە بازرگانییان بە كتێبە شوێنەوارییەكان كردووە. 

ئەو چالاكییە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان و بەپێی فەرمانی لایەنی دادوەری و پێكهێنانی تیمێكی تایبەت، توانرا ئەو تۆمەتبارانە بگیرێن، ئێستەیش بەپێی مادەی "44 شوێنەوار" راگیراون و لێكۆڵینەوەی وردیان لەگەڵ دەكرێت، لەگەڵ گرتنیاندا دەست بەسەر چەند كتێبێكی تایبەت بە شوێنەوار گیراوە.

لەڕووی یاساوە كتێبە شوێنەوارییەكان، بەشێكن لە شوێنەواری وڵات و دەست بۆ بردنیان، سزای قورسی لەسەرە. 




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د