ئیسرائیل ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح ده‌ست پێ كرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ حه‌ماس له ڕێی 10 مووشه‌ك له ناو ڕه‌فه‌حه‌وه ئیسرائیلی كرده ئامانج، له هێرشه‌كه‌ی حه‌ماسدا بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه ئیسرائیلییه‌كان، سێ سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژران و سیانی تریش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی ئایار پێگه‌ی ''
سكای نیوز'' بڵاوی كرده‌وه، سوپای ئیسرائیل داوای له دانیشتووانی شاری ڕه‌فه‌ح كردووه، سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه به‌ره‌و ناوچه‌ی مرۆی له خان یونس جێبهێڵن، پلانه‌كه له به‌شی یه‌كه‌میدا، 100 هه‌زار كه‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌فه‌حه‌وه ده‌گوازێته‌وه به‌ره‌و شاری خان یونس كه پێگه‌یه‌كی مرۆیی هه‌یه.
له بانگه‌شه‌ی ئیسرائیل بۆ خه‌ڵكی ڕه‌فه‌ح به مه‌به‌ستی چۆڵكردنی شاره‌كه به‌ره‌و شاری خان یونس و ناوچه‌ی مرۆیی، نووسین له ڕێی كۆپته‌ره‌وه به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا هه‌ڵده‌درێت و نامه‌ی مۆبایل به‌كار ده‌هێنرێت تا سڤیله‌كانی شاری ڕه‌فه‌ح هان بدرێن شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن، سڤیله‌كانی ڕه‌فه‌ح ژماره‌یان زیاتره له ملیۆن و نیوێك و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانان داوا له ئیسرائیل ده‌كه‌ن ئه‌و هێرشه نه‌كات، چونكه كاره‌ساتی مرۆیی لێ ده‌كه‌وێه‌وه.
حەماس ناچاری کردوون هێرش بکەنە سەر ڕەفەح
هێرشی دوێنێی حه‌ماس به به‌كارهێنانی 100 مووشه‌ك له ڕه‌فه‌حه‌وه بۆ ناو ئیسرائیل، وای له ته‌لئه‌بیب كردووه په‌تی خۆڕاگری بپچڕێنێت و زیاتر سوور بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كه، بۆیه ئێسته وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ هێرشه‌كه، سڤیله‌كانی شاره‌كه له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌گوازنه‌وه ڕه‌فه‌ح.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد، یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، به لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه، هێرشی ئه‌مدواییه‌ی حه‌ماس وای لێ كردوون ناچار بن به‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح ده‌ست پێ بكه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا هێشتا له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح نین.