نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دوو حاڵه‌تی هاوشێوه گه‌یشتووه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كه ده‌ستی هاووڵاتییان به‌ر ئامێری گۆشتهاڕین كه‌وتووه.
نه‌خۆشخانه‌كه رای گه‌یاندووه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دوو حاڵه‌تی هاوشێوه گه‌یشتوونەتە نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ئه‌ویش ڕاكێشانی ده‌ستی نه‌خۆشه‌كان به هۆی ئامێری گوشتهاڕینهوه كه به هه‌وڵی پزیشكان و كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن و به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری توانرا ژیانیان ڕزگار بكرێت و ده‌ستی هه‌ردوو نه‌خۆش له بڕینه‌وه ڕزگار بكرێن.
نه‌خۆشخانه‌كه به پێویستی ده‌زانێت، سوپاسی به‌شی چاككردنه‌وه و ئه‌ندازه بكات كه هه‌وڵی زۆریان دا بۆ ڕزگاركردنیان، بە بڕینه‌وه‌ى ئامێرەکان، داوایش ده‌كات هاووڵاتییان وریای به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێره بن.