ناو هەموو ئۆتۆمبێلێک مادەیەكی تێدایە تووشی شێرپەنجەت دەكات

:: PM:06:31:07/05/2024 ‌

بە كورتی، كاتێك گەرمای هاوین دێت و كوشن و گاعی و داشبۆرد و هەموو شوێنێكی ناو ئۆتۆمبێلەكەت داخ بووە، جۆرە مادەیەك دەردەكات، دەبێتە هۆی شێرپەنجە. ئەمە نوێترین توێژینەوە سەلماندوویەتی.

بەپێی توێژینەوەیەكی ئەمەریكی كە ئەمڕۆ سێشەم، حەوتی ئایار لە گۆڤاری "Environmental Science & Technology" بڵاو كراوەتەوە، زۆر بەشی دیوی ناوەوەی ئۆتۆمبێل كە بە جۆرە مادەیەكی دژەگڕگرتن دروست كراون و فۆسفاتیشیان تێدایە، دەبنە هۆی شێرپەنجە. هەمان ئەو مادەیەیە كە ئیسفنجی دۆشەكی قەنەفە و قەرەوێڵە و كورسی و بەشێكی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانیشی پێ دروست دەكرێت.

لە توێژینەوەكەدا كە توێژەرانی زانكۆی دیۆك و بیركڵی و تۆرینتۆ ئامادەیان كردووە، ئاماژە بۆ پێكهاتەیەكی كیمیایی دەكەن كە بریتییە لە ئەدینۆسینی سیانەی فۆسفات (TCIPP) لە 99%ی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تاقییان كردووەتەوە، ئەم پێكهاتەیەی تێدایە كە هۆكاری تووشبوونە بە شێرپەنجە.

وەك ئەو پسپۆڕانە ئاماژەی پێ دەكەن، ئەم مەترسییە كاتێك دروست دەبێت كە ئۆتۆمبێلەكە لە دەرەوە تەواو گەرما لێی دەدات و ناوەوەش گەرم دەكات و هەواش هاتوچۆ ناكات، بۆیە باشترە هەردەم ڕەچاوی ئەوە بكرێت ئۆتۆمبێل لەبەر سێبەردا دابنرێت و درزێكی جامەكانیش بكرێتەوە بۆ ئەوەی هەوای پێدا بچێتە ژوورەوە.


وشە - عەبدوڵا عومەر