دواى سه‌ردانێكى فه‌رمیى دوو ڕۆژى بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.
له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئایه‌توڵا عوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌ركۆمارى ئێران، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه، ئه‌میندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسایشى نیشتمانیى ئێران و فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ئێران‌دا، نێچیرڤان بارزانى پێوەندییەکانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئێران و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولاى تاوتوێ كرد، و خواستى هه‌رێمى كوردستانی بۆ بره‌ودان به پێوەندییەکان دووپات كرده‌وه.
هەر ئەمڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له تاران، نێچیرڤان بارزانى باسى له ناوه‌ڕۆكى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه قۆناغێكى نوێ له پێوەندییەکانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ست پێ ده‌كات.