باران نامێنێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

:: AM:11:47:08/05/2024 ‌
ماوەی هەفتەیەكە كوردستان بارانی زۆر و تەزرە و هەورەتریشقە و هەندێك جاریش بەفری بەخۆیەوە بینی، كەشناسی ڕای گەیاند، رۆژانی داهاتوو پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی ئایار، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری بارانێكی كەم لەسەر هەندێك ناوچەی شاخاوی و سنوورییەكان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی دەڵێت، سبەینی پێنجشەم نۆی ئایار، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.

كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا، ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما دوو تا پێنج پلە بەرز دەبێتەوە و تا شەمووی داهاتوو، ڕۆژانە گەرما دوو پلە بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 27

سلێمانی: 25

دهۆك : 24

زاخۆ : 25

هەڵەبجە :27

كەركووك: 29

سۆران : 21

حاجی ئۆمەران: 15

گەرمیان : 32



وشە - سۆران عەزیز