به‌پێی ئه‌و راپۆرته زانستییانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گۆڕاوێكی نوێی په‌تای كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌رگرییه‌كی زۆری هه‌یه و له دژی ئه‌و پێكوتانه‌یشه كه تا ئێسته به‌رهه‌م هێنراون، بۆیه ئه‌سته‌مه رێی لێ بگیرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ئایار، له رۆژنامه‌ی "میرۆر"ی به‌ریتانیی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، راپۆرته زانستییه‌كان ئاشكرایان كردووه كه گۆڕاوێكی نوێی په‌تای كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا بڵاو بووه‌ته‌وه، جۆره‌كه‌ی زۆر نوێیه و به‌راورد به جۆره‌كانی تری كۆرۆنا، به‌رگرییبه‌رانبه‌ر به چاره‌سه‌ره‌كان زیاتره و ته‌نانه‌ت پێكوته‌كانی پێشتر كه به‌رهه‌م هێنراون، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نابێت، بۆیه به‌رپێگرتنی ئه‌سته‌م ده‌بێت.
ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا پێی ده‌گوترێت "FLiRT" و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێسته له ئه‌مه‌ریكا تووشی كۆرۆنا بوون، تووشی ئه‌م جۆره نوێیه بوون كه به‌پێی رێژه خۆیان له 25% ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێگه‌ی "ده‌یلی ستار" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گۆڕاوێكی تریش به ناوی "KP.1.1" بڵاو بووه‌ته‌وه، به رێژه 7.5%ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا تووشی ئه‌و جۆره‌یان بوون، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م جۆره‌یان له داهاتوودا هه‌موو دنیا بگرێته‌وه.
گوته‌بێژ به‌ناوی ده‌زگاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كان رای گه‌یاند، فایرۆسه‌كان به‌رده‌وام له گۆڕاندان، هه‌ندێكیان به‌رگریی زیاتریان هه‌یه به‌رانبه‌ر به چاره‌سه‌ری په‌تاكان كه بڵاو ده‌بنه‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ رێپێگرتنی ئه‌سته‌م بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامن.
زۆربه‌ی گۆڕاوه نوێیه‌كانی كۆرۆنا، هه‌مان نیشانه‌یان هه‌یه كه پێشتر كۆرۆنا بڵاو بووه‌وه، وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی "تا"، له‌رزین و پژمین و كۆكه‌ی به‌رده‌وام، هاوكات نه‌مانی هه‌ستی بۆن و تامكردن، جیا له هه‌ناسه‌ته‌نگی و هه‌وكردن و سكچوون.