له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان /تا ئێسته به فه‌رمی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه/، تاوتوێی پرسی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست خراوه‌ته گفتوگۆوه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راپۆرتی دارایی له‌وباره‌یه‌وه خراوه‌ته ڕوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه"، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، داكۆكیكار بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی هرێمی كوردستان بكرێن به هه‌میشه‌یی.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك، راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌واوی ورده‌كاری له‌باره‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست تێدا نه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونی ته‌واو بدات، بۆیه داوا كراوه راپۆرتێكی ورد و به حیسابكردن بۆ مووچه ئاماده بكرێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و لیسته ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، تا ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست /به‌گوێره‌ی بایۆمه‌تری مووچه نزیكه‌ی 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌بن/ ببن به هه‌میشه‌یی.