رووداوێكی هاتوچۆ له كه‌لار كه كاره‌ساتی نایه‌وه و زیاتر له 11 كه‌س بوونه قوربانی، سه‌رجه‌میان قوتابی بوون و له گه‌شتی زانستی ده‌گه‌ڕانه‌وه.
ڕووداوه‌كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 14ی ئایار رووی دا، كاتێك له كفرییه‌وه پاسێكی قوتابیان ده‌گه‌ڕایه‌وه، له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا چوار كچه قوتابی به‌ناوه‌كانی "ئاره‌زوو سه‌ردار، دانیا ئه‌حمه‌د، كه‌وسه‌ر ئه‌حمه‌د، شه‌م سامان" گیانیان له ده‌ست دا.
دوو له‌و قوتابیانه دووانه‌ن كه به‌یه‌كه‌وه له دایك بوون و پێكه‌وه‌یش گیانیان له ده‌ست دا. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ئاماده‌ن هه‌موو هاوكارییه‌ك بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و رووداوه.
"وشه" رووماڵی چڕی ئه‌و رووداوه‌ی كرد، زیاد محه‌مه‌د په‌یامنێرمان له‌و مزگه‌وته‌ی ته‌رمه‌كانی لێ ئاماده ده‌كرا بۆ گۆڕستان، له باوكی یه‌كێك له‌و قوتابیانه‌ی كه گیانی له ده‌ست داوه پرسی، ئه‌و رووداوه چۆن بووه؟ باوكی ئه‌و قوتابییه به شوكرانه و سه‌برێكی زۆره‌وه قسه‌ی كرد.
ئه‌و گوتی، 20 قوتابی خراونه‌ته پاسێكه‌وه، كاتێك زانراوه ئه‌و شۆفێره پێشبڕكێ ده‌كات و رۆیشتنی ره‌وا نییه، پێویست بوو رابگیرێ، بۆچی 20 ماڵ ده‌كرێته قوربانی ماڵێك.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له مامۆستایان گرت كه ساڵێكه دوو سوودیان بۆ قوتابیان نه‌بووه، ئیتر گه‌شتی زانستی چی به قوتابیان ده‌كات.
ئه‌و پێشی وایه ئه‌و قوتابیانه شه‌هیدن، چونكه له ڕێی زانسته‌وه تووشی رووداوه‌كه بوون و گیانیان له ده‌ست داوه.