د. چینتال پاتێل له NHSرای گه‌یاند كه هه‌ڵگرتنی نان له ساردكه‌ره‌وه‌دا و به‌ستنی بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات، سوودی زۆری هه‌یه.
هه‌رچه‌نده هه‌ڵگرتنی خۆراك له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌دا یارمه‌تی مانه‌وه‌ی ده‌دات بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر، به‌ڵام ئه‌و پزیشكه پێی وایه هاوشێوه‌ی زۆر له كه‌لوپه‌ل و خۆراكی تر، پێویسته نانیش له ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵبگیرێ.
به‌گوته‌ی ئه‌و
پزیشكه، به‌ستنی نان بۆ ماوه‌ی شه‌وێك و دواتر گه‌رمكردنه‌وه‌ی، پێكهاته‌ی گه‌ردیله‌ی نیشاسته‌ی ناو نانه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ نیشاسته‌یه‌كی به‌رگریی زیاتر، ئه‌مه ئه‌و جۆره نیشاسته‌یه كه خۆراك ده‌دات به به‌كتریاكانی ڕیخۆڵه و یارمه‌تی دروستكردنی مایكرۆبایۆمێكی ته‌ندروست ده‌دات.
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌ستنی نانیش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گلایسیمیك (واته ڕێژه‌ی شه‌كر كه سیستمێكه بۆ پۆلێنكردنی خۆراكه‌كان) به ڕێژه‌ی 30% كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خواردنه‌كان، هه‌روه‌ها سوودی هاوشێوه هه‌یه كه ده‌توانرێت له ساردكردنه‌وه‌ی مه‌عكه‌رۆنی و برنج به هه‌مانشێوه به‌ده‌ست بهێنرێت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه خۆراكی نیشاسته‌یی سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی وزه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵێك ماده‌ی خۆراكییه.