"وشە" فێڵێكی پارێزگارە سەپێنراوەكە كەركووك ئاشكرا دەكات

:: PM:04:26:22/11/2017 ‌
شەوی ڕابردوو نووسینگەی راكان سەعید پارێزگارە بەزۆر سەپێنراوەكەی حەشدی شەعبی بۆ كەركووك بڵاوی كردەوە، كە گۆڕێكی بەكۆمەڵمان دۆزیوەتەوە كە تەرمی چەندان كەسی تێدایە، پێ دەچێت بەرپرسانی كورد كۆمەڵكوژییان كردبێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی تشرینی دووەم، بەگوێرەی ئەو نووسراوانەی "وشە" لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی كەركووك و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی كەركووك دەستی كەوتووە، ئەو تەرمانە لە شەش مانگ بەر لە ئێستە نێژراوان و بەرپرسانی شارەوانی و تەندروستی و پۆلیسی و دیوانی وەقفی سوننی ئامادە بوونە كە نێژراوان.

راكان سەعید پارێزگاری سەپێنراوەكەى چەكدارانی حەشدی شەعبی شەوی ڕابردوو لە چەندان میدیای شارەكە و عێراق بڵاویان كردەوە، گۆڕێكی بە كۆمەڵ دۆزراوەتەوە كە تەرمی چەندان كەسی تێدایە، پێ دەچێت لەلایەن بەرپرسانی كورد لەو شارە كۆمەڵكوژ كرابن.

لە نووسراوەكاندا هاتووە، ئەو گۆڕە بەكۆمەڵەی‌ لە گەڕەكی‌ پەنجا عەلیی‌ شاری كەركووك دۆزراوەتەوە، گۆڕستانێكی‌ تایبەتە بەو مردووانەی‌ لە نەخۆشخانەكە دەمرن و بێ كەسوكارن، بۆیە حكوومەتیش لە ڕابردوودا ئەو گۆڕستانەی‌ تایبەت كردووە بەو كەسانە و گۆڕی چەندان داعشی تیایە.

لە بەشێك لە بەڵگەكاندا هاتووە، لیژنەیەك لە 30-4-2017 كە لە چەندان و كەسایەتی كەركووك بە ئەندامێتی شارەوانی و پۆلیس و وەقفی سوننی و نوێنەری تەندروستی كەركووك و پزیشكی دادوەری نێژراون لە گۆڕستانی پەنجا عەلی لە كەركووك.

ئەو گۆڕانەی لە گۆڕستانی پەنجا عەلی هەیە، بەشێوەیەك جیاواز كراونەتەوە و لەلایەن شارەوانی ئەو شارە نێژراون، ئێستە راكان سەعید خەریكی شێواندنی ئەو گۆڕانەیە لەڕێی تیمێكەوە تێك دەدرێت و دواتریش ڕای دەگەیەنن كە گۆڕی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە.







وشە - رامیار جەواد