وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا خشته‌یه‌كی تری مووچه‌ی به سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وتی مووچه ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، سبه‌ی سێشه‌م مووچه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێ، هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی و زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن دێته دابه‌شكردن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ڕۆژی پێنجشه‌م مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی 70 و 80 دابه‌ش ده‌كرێن.