به‌ر له‌وه‌ی بۆمبه جۆراوجۆره‌كان دروست بكرێن، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، چ چه‌كێكیان له ئاسمانه‌وه بۆ سه‌ر سوپای دوژنهكانیان ده‌باراند؟ هیچ كات بیرتان له‌وه كردووه‌ته‌وه، بێگومان ئه‌وكاته فڕۆكه‌كانیش هێنده پێشكه‌وتوو نه‌بوون تا به دوگمه‌یه‌ك ئه‌و چه‌كه ببارێنن و گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه تهی بكه‌ن، به‌ڵكوو هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك دوو فڕۆكه‌وانی هه‌بوو و یه‌كێكیان ته‌نیا ئیشی ئه‌وه بوو ئه‌و جۆره چه‌كه به‌سه‌ر دوژمن به‌ربداته‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجار فڕه‌نسییه‌كان به‌ر له‌وه‌ی بۆمب دروست ببێ، تیریان له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه به‌سه‌ر سوپای دوژمن داباراند، له سه‌رده‌می زوو تیر له ڕێی كه‌وانه‌وه ده‌هاوێژرا، به‌ڵام فڕه‌نسییه‌كان بیریان كرده‌وه، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ بۆمبێك و چه‌كێك نه‌بوو، بۆیه سوودیان له‌وه وه‌رگرت، كه به ده‌یان هه‌زار تیری پۆڵا له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر دوژمن به‌ربده‌نه‌وه.
له 23ی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 1915 ئه‌م هه‌نگاوه‌یان تاقیكرده‌وه، ئه‌و تیرانه‌ی به‌كاریان هێنا له پۆڵا دروستكرابوو و سهركهیان هاوشێوه‌ی قه‌ڵه‌می دارێك تیژكردبوو و درێژی تیره‌كه 4.5 ئینج بوو و به‌و خێراییه زۆره‌ی كه له ئاسمانه‌وه ده‌هات به‌ر هه‌ر كه‌سێك بكه‌وتایه ده‌چووه ناو جه‌سته‌یه‌وه و كۆتایی به ژیانی ده‌هێنا.
هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك له ماوه‌ی هه‌ر فڕینێكی به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی جه‌نگ 500 تیری به‌سه‌ر دوژمن ده‌باراند و له سندووقی تایبه‌ت داده‌نران و یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كان ده‌رگای پشته‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ده‌كرده‌وه و به ئاسمان بڵاوی ده‌كرده و به خێرایی به‌ره‌و زه‌وی ده‌هاتن و به‌ر سه‌ربازانی دوژمن ده‌كه‌وتن.
سی جی گرای سه‌رۆكی هێزی ئاسمانی
فڕه‌نسا به فڕۆكه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و تیرانه‌ی بۆ سه‌ر گرووپێك له مانگا به‌ردایه‌وه، وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك تا بزانن كاریگه‌رییه‌كه‌ی چۆنه؟ دوای ئه‌وه‌ی له دهرئهنجامهكهیان كۆڵییه‌وه ده‌ركه‌وت سه‌رجه‌م مانگاكان گیانیان له ده‌ست داوه و تیری زۆر به‌ر لاشه‌یان كه‌وتووه و هیچ جوڵه‌یه‌كیان نه‌ماوه.
فه‌یله‌قی فڕۆكه شاهانهیییهكانی فڕه‌نسا به توندی دژی ئه‌و بیرۆكه‌یه وه‌ستانه‌وه و ڕه‌تیان كرده‌وه، له ئاسمانه‌وه ئه‌و تیرانه به‌سه‌ر سوپای ئه‌ڵمان به‌ربده‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش له ڕووه مرۆییه‌كه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه هه‌ر كات ئه‌ڵمانه‌كان ئه‌و بیرۆكه‌یه بزانن به ملیۆنان زیاتر به‌سه‌ر سوپای فڕه‌نسا به‌رده‌ده‌نه‌وه، چونكه هه‌م له ڕووی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه و هه‌م له ڕووی توانای پیشه‌سازی سه‌ربازییه‌وه له فڕه‌نسییه‌كان به‌هێزتربوون، بۆیه ئاماژه‌یان به‌وه دا، له كۆتایی ئه‌م بیرۆكه‌یه به زیان بۆ سوپای پیاده‌ی فڕه‌نسا ده‌شكێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه، شاره‌زایانی بواری سه‌ربازی ڕوونیان كرده‌وه، كه تیره‌كان به وردی ناتوانن ئامانج بپێكن و مرۆڤ وه‌ك مانگا نییه و ده‌شێ به ته‌واوی خۆیان له‌به‌رده‌م تیره‌كان لابده‌ن و ته‌نیا تووشی برینی ئاسایی و بچووك ببنه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی هێزی ئاسمانی سووربوون كه ته‌واو كاریگه‌ره و ده‌توانێ زیانی گه‌وره له دوژمن بگه‌یه‌نێت.
دواتر ئه‌و تیرانه له شه‌ڕی نێوان فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانه‌كان به‌كارهێنران و به‌دواداچوونی وردیش له‌لایه‌ن سیخوڕانی فڕه‌نسی له ڕیزی سوپای ئه‌ڵمانیا كرا، تا كاریگه‌ری ئه‌و چه‌كه نوێیه بۆ سه‌ر دوژمن بزانن، به گوێره‌ی ئه‌و زانیاری و وێنانه‌ی ده‌گه‌یشتنه‌وه پاریس، دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه تیره‌كان زۆر كاریگه‌رییان هه‌بووه و سوپای ئه‌ڵمانیایان به ته‌واوی شپرزه كردووه و ڕێژه‌یه‌كی زۆریان لێ كوشتوون و برینداریان كردوون.
زانیارییه‌كان هێمایان بۆ ئه‌وه ده‌كرد، كه یه‌كێك له‌و تیرانه به‌ر سه‌ری سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانی كه‌وتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كڵاوی ئاسنینی سه‌ربازی له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام كڵاوه‌كه‌ی كون كردووه و چووه‌ته ناو سه‌رییه‌وه و كۆتایی به ژیانی هێناوه، سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانیش بۆ ڕۆژنامه‌كانی ئه‌وكات ئاشكرای كرد، كه ئه‌گه‌ر تیره‌كان زۆر بن به ته‌واوی گۆڕه‌پانی جه‌نگ كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و كاریگه‌ری گه‌وره جێ ده‌هێڵن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌م بن، سه‌ربازه‌كان ده‌توانن خۆیانی لێ لابده‌ن و قوربانی كه‌متر بده‌ن.
دواتر ڕاپۆرته‌كانی جه‌نگ بۆ ته‌واوی خه‌ڵكیان ڕوون كرده‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازانی ئیمپراتۆریه‌تی پرووسیا به‌و تیرانه گیانیان له ده‌ست داوه، له‌و كاته‌ی سه‌ربازه‌كان له شاری مونس پاشه‌كشه‌یان كردووه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی سه‌رنجی وڵاتانی به‌لای خۆی دا ڕ‌اكێشا و سیخوڕی وڵاتان هه‌وڵی ده‌ستخستنی ئه‌و جۆره تیره‌یان ده‌دا، تا لاسایی بكه‌نه‌وه و ئه‌و چه‌كه نوێیه‌ی فڕه‌نسا كۆپی بكه‌ن و سوودی لێ وه‌ربگرن.
له تۆڵه‌ی ئه‌و قوربانییانه‌ی پرووسییهكان كه ئه‌وكات ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و پۆله‌ندا و چه‌ند وڵاتێكی تری له ژێر ده‌ستدا بوو، ئه‌وان هه‌ستان به به‌كارهێنانی بارووت و ته‌قه‌مه‌نی، ئنجا ده‌ستیان به به‌ردانه‌وه‌ی بۆمب دژی فڕه‌نسییه‌كان كرد، به‌وشێوه‌یه دوای ئه‌وه بۆمبه‌كان په‌ره‌یان پێ درا، تا گه‌یشت به دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی، كه ده‌توانی شاره‌كان به ته‌واوی بكاته وێرانه و هه‌موو زینده‌وه‌ر و ڕووه‌كه‌كانیش له‌ناوبه‌رێت.