قوباد تاڵه‌بانى و یه‌كێتى به هۆكارى پشتگوێخستنى هه‌ڵه‌بجه داده‌نرێن
هه‌ڵه‌بجه ئه‌و پارێزگایه‌ى چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕیارى به پارێزگابوونى بۆ ده‌رچوو، تا ئێسته نه‌ك هیچ پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیجى تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵكو پڕۆژه‌كانى بنیاتنانى پارێزگایه‌كى ئاسایى تێدا نییه كه خۆى له خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه.
هه‌ندێك له خه‌ڵكى ناوچه‌كه پێیان وایه كه ململانێى حزبى و سیاسیی له نێوان گۆڕان و یه‌كێتى له‌و سنووره، هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاكه له ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه نه‌چێته پێشه‌وه، به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌و هۆكاره، قایمقامى هه‌ڵه‌بجه واى ده‌بینێت كه شه‌ڕى داعش و ته‌نگژه‌ى دارایى هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاكه هیچ پڕۆژه‌یه‌كى تێدا ئه‌نجام نه‌درێت.
ڕۆژی 5/2/2015 له هۆڵی مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له هه‌ڵه‌بجه، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره (دوو)ی نائاسایی ساڵی دووه‌می خولی چواره‌می خۆی ئه‌نجام دا و تێیدا یاسای ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ند كرا، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانی خۆشحاڵ كرد، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و چه‌ند ساڵه، هه‌ڵه‌بجه هێشتا نه‌بووه‌ته ئه‌و پارێزگایه‌ى كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
شه‌ماڵ هه‌ڵه‌بجه‌یى هاووڵاتییه‌كى ئه‌و شاره‌یه و پێى وایه، به‌هۆى ململانێى حزبى له ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌دا، نه‌توانراوه هیچ پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش به هه‌ڵه‌بجه بكرێ. ئه‌و كه ته‌مه‌نى زیاتر له 40 ساڵه ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێ ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه پێشگرى "پارێزگا" بۆ هه‌ڵه‌بجه دانراوه، ئه‌گه‌رنا له رواڵه‌تدا له پارێزگا ناچێ.
ئه‌و هاووڵاتییه هه‌ڵه‌بجه‌ییه تا ئێسته نیگه‌رانه له‌وه‌ى كه ململانێ له نێوان حزبه‌كانى ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، له كاتێكدا هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پایته‌ختى ئاشتى ناسراوه، به‌ڵام ململانێى گۆڕان و یه‌كێتى ئه‌و ئاشتهواییهیان تێكداوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و یاسایه‌ى بۆ به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ده‌ركراوه، ده‌بێ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تا ئێسته پێك بهێنرایه، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجوومه‌نه‌كه بوونى نییه.
فازڵ به‌شاره‌تى ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌رپرسى پێشووی لقی له پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه له‌و سنووره، ئاماژه بۆ چه‌ندان هۆكار ده‌كات كه هه‌ڵه‌بجه به‌هۆیانه‌وه دواكه‌وتووه له ئه‌نجامدانى پڕۆژه و خزمه‌تكردنى شاره‌كه.
به‌شاره‌تى بۆ "وشه" گوتى، هه‌ندێك هۆى سه‌ره‌كى هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له ڕووى پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌وه دوا بكه‌وێت، ئه‌وانیش ته‌نگژه‌ى دارایى و شه‌ڕى داعش. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ "له سنووره‌كه‌دا ململانێیه‌كى حزبیى زۆر له نێوان گۆڕان و یه‌كێتى هه‌یه، بۆیه هاوشێوه‌ی هه‌موو كوردستان، ئه‌و ناوچه‌یه‌یش زیانمه‌ند بووه و بووه‌ته هۆى وێرانكارى و كه‌مته‌رخه‌مى ئیدارى".
به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى ئاماژه به هه‌وڵه‌كانى حزبه‌كه‌ی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى ستراتیجى له‌و سنووره و ده‌ڵێت، پارتى هه‌وڵى زۆر پڕۆژه‌ى داوه له‌و سنووره، به هه‌وڵى پارتى زانكۆ گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌كه و پڕۆژه‌ى ئاوى سیروان – هه‌ڵه‌بجه و چه‌ندان پڕۆژه‌ى تر ئه‌نجام دراوه.
له‌باره‌ى پێكنههێنانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، فازڵ به‌شاره‌تى ڕوونى كرده‌وه، دواكه‌وتنى پێكهێنانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكه زیانى گه‌وره‌ى له ناوچه‌كه داوه، حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى ئه‌وێ ده‌یانه‌وێ به‌پێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پارتى له ئه‌نجوومه‌ن نه‌بێ، به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه كێشه‌یه‌ك نییه و گرنگ ناوچه‌كه بكه‌وێته سه‌ر ڕێى خۆى.
لاى خۆیه‌وه نزار مه‌حموود باژێڕوانى گۆڕان له هه‌ڵه‌بجه، بۆ "وشه" گوتى، زیاتر له چوار ساڵه و دواى بڕیارى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، ته‌نیا كارێك كرابێت ئه‌وه‌یه پارێزگار و جێگره‌كه‌ى دانراون، ئه‌گه‌رنا به‌شه‌كانى ناو پارێزگایش كارا نه‌كراون، چ جاى ئه‌وه‌ى باسى دروستكردنى پڕۆژه‌ى ستراتیجى بكرێ.
به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پڕۆژه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ پێكهێنانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام له‌لایه‌ن حزبێكه‌وه ڕێگریى لێ كرا و ئێسته له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوردستانیشه‌وه كاره‌كانى ئه‌و پارێزگایه ناچێته پێشه‌وه.
نزار مه‌حموود دووپاتى كرده‌وه كه پێویسته خه‌ڵكى سنووره‌كه چیتر قبووڵى ئه‌وه نه‌كه‌ن ئه‌و ده‌ستى دهستییهیان پێ بكرێت، پێویسته داوا بكه‌ن هه‌موو فه‌رمانگه‌كانیان بۆ دابمه‌زرێ.
وه‌ك ئاماژه‌ى كرد، "قوباد تاڵه‌بانى هاتووه‌ته راسپاردن بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بكات، به‌ڵام هێشتا یه‌ك كۆبوونهوهیشى له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه نه‌كردووه و به ئه‌نقه‌ست نایه‌وێ كاره‌كان بكات".
نوخشه ناسیح قایمقامى هه‌ڵه‌بجه‌یه و ده‌ڵێ، ته‌نگژه‌ى دارایى و شه‌ڕى داعش هۆكار بوون بۆ دواكه‌وتنى پڕۆژه‌كانى هه‌ڵه‌بجه. هاوكات پێى وایه ئێسته‌یش شاره‌كه وه‌ك پایته‌ختى ئاشتى ماوه‌ته‌وه.
نوخشه بۆ "وشه" گوتى، دواى ئه‌وه‌ى فه‌رمانى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ده‌رچوو، بارودۆخێك بوو كه ته‌نگژه‌ى دارایى ده‌ستى پێ كرد، ئه‌وه‌یش هۆكار بوو كه كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ بێنه پێشه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌وڵ بۆ ئه‌و پارێزگایه به‌رده‌وام بووه.
ڕوونی كرده‌وه كه له كۆى 17 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی، تا ئێسته 12 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یشى نه‌كراوه‌ته‌وه پێوه‌ندى به حكوومه‌تى به‌غداوه هه‌یه.
قایمقامى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ى دا، "ساڵێكه هه‌ندێك پڕۆژه‌ى كۆن له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیان به‌كار كردووه‌ته‌وه، گرنگترینیان پڕۆژه‌ى دووسایدكردنى هه‌ڵه‌بجه- سه‌یدسادقه كه ئێسته له قۆناغى كۆتادایه، پڕۆژه‌ى ئاوى هه‌ڵه‌بجه‌یش له كۆتایی كاره‌كانیدایه، چه‌ند پڕۆژه‌ى تر‌ى ستراتیجی هه‌ن به‌تایبه‌ت پڕۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیایى كه ده‌بوو پێشتر ته‌واو بكرێ".
نوخشه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه پارێزگایش نه‌بێ، ئه‌و پڕۆژانه‌ى كراون به كه‌مى ده‌زانین و خه‌ڵكى ئه‌و سنووره شایانى خزمه‌تى ترن و پێویسته پڕۆژه‌ى زیاتر ئه‌نجام بدرێ.
دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى كوردستان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پڕۆژه‌ى زۆرتر و زیاتر ئه‌نجام بدرێ.
*
"له سنووره‌كه‌دا ململانێیه‌كى حزبیى زۆر له نێوان گۆڕان و یه‌كێتى هه‌یه، بۆیه ئه‌و ناوچه‌یه‌یش زیانمه‌ند بووه”