به‌هۆی باران و هه‌ستانی لافاوه‌وه رێی هه‌ولێر-دهۆك داخراوه و شه‌ش پردی په‌ڕینه‌وه له‌سه‌ر رووباری سپنه له سنووری ئامێدی ژێرئاو كه‌وتوون، رێی هاتوچۆی كۆمه‌ڵێك گوند به‌هۆی تێكچوونی شه‌قامه‌كان گیراون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی ئادار به‌هۆی به‌رزبوونی رێژه‌ی باران له سنووری ئامێدی و هه‌ندێك له ناوچه‌كانی تری پارێزگای دهۆك كۆمه‌ڵێك ڕێی سه‌ره‌كی داخراوه و هاتوچۆی هاووڵاتییان وه‌ستاوه.
هه‌رمان زێباری دانیشتووی گوندی "گه‌له‌كا"ی سه‌ر به شاره‌دێی دێره‌لووك به"وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی دروستبوونی لافاو شه‌وی رابردوو پردێك و به‌یانی ئه‌مڕۆش پردێك له گوندی گه‌له‌كا ژێرئاو كه‌وتوون.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، رووباری سپنه له سنووری ئامێدی یه‌كێكه له رووباره لاوه‌كییه‌كان، به درێژایی ئه‌و رووباره شه‌ش پردی بچووك بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل دروست كراون، له‌به‌ر ئه‌وه پرده‌كان بچووكن و به شێوازی سه‌رده‌م دروست نه‌كراون، هه‌موان ژێرئاو كه‌وتوون و رێی چه‌ندان گوند داخراون.
هه‌ریه‌كه له پرده‌كانی گه‌له‌كا، مژێ، دێڕه‌ش، سپندار و پیروزانا ژێرئاو كه‌وتوون كه رێی هاتووچۆی زیاتر له 10 گوندی ده‌ڤه‌ری به‌رێ گارێن.
ئازاد ته‌ها به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی دهۆك به"وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی بارانی زۆر و دروستبوونی لافاو رێی سه‌ره‌كی هه‌ولێر - دهۆك له خاڵی شاره‌دێی روڤیا له سنووری به‌رده‌ڕه‌ش داخراوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، لافاو زیانی به شه‌قامی گشتی نێوان دهۆك و ئامێدی له خاڵێ گه‌لی زاویته گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها له رێی سه‌ره‌كی نێوان شێخان- دهۆك به‌هۆی لافاو و هه‌ره‌سهێنانی شاخه‌كه بۆ سه‌ر شه‌قام گیراوه و چه‌ندان شه‌قام و شوێنی تر پڕبوون له ئاو و هاتوچۆ تیایاندا په‌ك خراوه، تیمه‌كان به‌رده‌وام سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێیهكانن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان و شوفێران بتوانن هاتوچۆ بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له‌ناو سه‌نته‌ری شاری دهۆك به‌هۆی دروستبوونی لافاو ماڵی هاووڵاتییه‌ك رووخاوه، هاوكات ئاو چووه‌ته ناو چه‌ند ماڵێك له گوندی لیناڤا، هه‌ر له‌و گونده سێ كه‌س له مردن رزگار كراون.
دهۆك، نه‌وزاد هلۆری: