له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار له شاره‌دێی
وارماوای سه‌ر به قه‌زای شاره‌زوور، زه‌وییەكی 10 دۆنمی داگیرا كراوه و كراوه‌ته
مه‌یدانی ئاژه‌ڵ فرۆشتن، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نیش ده‌ڵێت، قایمقامی شاره‌زوور و
پارێزگاری سلێمانی ئاگادار كراونه‌ته‌وه و هیچ هه‌ڵوێستیان نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی ئه‌یلوول، كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، پارچه زه‌وییه‌ك
له شاره‌دێی وارماوای سه‌ر به قه‌زای شاره‌زوور به‌ره‌و ئاراسته‌ی سلێمانی له
لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراو و ده‌سه‌ڵاتداری سنووره‌كه داگیر كراوه و كراوه
به خانی ئاژه‌ڵ و مه‌یدانی ئاژه‌ڵ فرۆشتن لەكاتێكدا هیچ مۆڵه‌تیان پێ نه‌دراوه و
زه‌وییه‌كه‌ش موڵكی گشتییه و به پێشێلكاری یاسایی و زۆرداری ئه‌و زەوییەیان داگیر
كردووه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی
وارماوا چه‌ند جارێك رووبه‌ڕوویان بۆ‌ته‌وه و قایمقامی شاره‌زوور و لایه‌نی پێوه‌ندیدار
و پارێزگا ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆ ناردنی هێز و رووخاندنی زیاده‌ڕۆییه‌کە، به‌ڵام
هیچ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنیان نه‌بووه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئاسایی له
شوێنێك عه‌ره‌بانه‌یه‌ك رابگرێت و كه‌مێك زیاده‌ڕۆیی بكات، به شۆفڵ ده‌كه‌ونه تێكدانی
و رووبه‌ڕووی سزای ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی ئیداری و تەناهی هه‌ڵوێستی
نه‌بووه بۆ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه.
"ئه‌و زه‌وییه‌ی داگیركراوه
ده‌كه‌وێیه سه‌ر شه‌قامی گشتی به‌ره‌و ئاراسته‌ی سلێمانی و شوێنێكی شیاوه بۆ
دروستكردنی پرۆژه و پارك و باخچه، شوێنێكی فراوانه و نزیكه‌ی 10 دۆنم ده‌بێت،
به‌ڵام داگیركراوه و ئێستا كاری به‌خێوكردن و فرۆشتنی مه‌ڕوماڵات و ئاژه‌ڵی تێدا
ده‌كرێت" کەریم عەلی وای گوت.
ئەو ئەندامەی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دووپاتی
دەکاتەوە، شوێنه‌كه دیوار كراوه هه‌رچه‌نده چه‌ندجارێك به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێكه
رووخاندوویه‌تی، به‌ڵام چونكه بنه‌ماڵه‌كه ده‌سه‌ڵاتدارن دووباره دروستیان كردووه‌ته‌وه،
ئه‌گه‌ر ئه‌و زیاده‌ڕۆیی و داگیركارییه بۆ ئه‌و كه‌سانه بچێته سه‌ر و هیچ لایه‌نێك
هه‌وڵی رووخاندنی نه‌دا، واته بێ ئیداره‌ی و بێ حكوومه‌تی له سلێمانی هه‌یه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی