مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به گشتی و مێژووی كورد به‌تایبه‌تی، شێوێنراون و ئه‌گه‌ر دروستتر بڵێین، مێژووی ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه داگیر كراوه. یانی پێش ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان پارچه پارچه و داگیر بكرێت، مێژووه‌كه‌مان به بای داگیركه‌ر شه‌ن كراوه و شێوێنراوه. ئه‌و ڕسته ناوداره‌ی ده‌ڵێت "مێژوو له‌لایه‌ن براوه‌كانه‌وه ده‌نووسرێت"، شتێك له ڕاستیی تێدایه. واته كورد به هه‌ر هۆیه‌ك بووبێت، ده‌ستدرێژی و هێرشی ناڕه‌وای نه‌كردووه‌ته سه‌ر وڵاتانی ده‌و‌روپشتی خۆی، بۆیه له‌ناو هاوكێشه‌ی دۆڕاو و براوه‌دا خۆی نه‌بینیوه‌ته‌وه و دواجار به سه‌ریدا سه‌ركه‌وتوون و خوێنمژه‌كان بوون به براوه.
به‌ڵام ئه‌م تێڕوانینه خاو و نائاماده‌یه‌ی كورد به‌و مانایه نه‌بووه هاوكێشه‌یه‌كی شه‌ڕانی و جه‌نگی و ململانیی دۆڕان و بردنه‌وه له ئارادا نه‌بووه، بۆیه كاتێك به‌سه‌ر كورده‌كاندا سه‌ركه‌وتوون، مێژوویان هه‌ڵشێلاوه و به ئاره‌زووی خۆیان دایانڕشتووه‌ته‌وه و نووسیویانه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یشیان بۆیه كردووه، چونكه دڵنیابوون له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كورددا سه‌ركه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی نییه و كاتییه، بۆیه لایان وابووه باشتر وایه جیا له ڕووه مادی و به‌رهه‌سته‌كه‌ی، له ڕووه زه‌ینی و ده‌رهه‌سته‌كشیدا ده‌ست بخه‌نه هه‌موو سووچ و قوژبنێكی زه‌ینییه‌ت و هۆشیاری و نائاگایی كورده‌وه، تا له ڕووبه‌ره مێژووییه‌كه‌دا خۆی به دیرۆكی و كه‌ونینه نه‌زانێت، به‌ڵام بێگومان ئه‌م پلانه‌یان هه‌رزوو شكستی هێناوه، چونكه له زاكیره و خه‌یاڵدانی هه‌موو نه‌نكه‌پیر و باوه‌گه‌وره‌كانی ئێمه‌دا، كۆمه‌ڵێك گێڕانه‌وه‌ی حه‌ماسی یان تراجیدی له بوون و ده‌ركه‌وتنی كورددا هه‌بووه، ئه‌ده‌ب و گێڕانه‌وه‌ی زاره‌كیمان ئه‌مه‌ی بۆ پشتڕاست كردووینه‌ته‌وه كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك شوێنه‌واریش له دنیادا به ناوی ئێمه‌ی كورده‌وه تۆمار نه‌كرێت، هه‌مدیس ئێمه له دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌ی میزپۆتامپیا و سه‌رزه‌وینی سه‌ره‌تای بوونین، به به‌رینییه‌كی به‌رچاو و سه‌رنجڕاكێشه‌وه.
زمانی كوردی و لێكۆڵینه‌وه دواییه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌كی زمانی خۆمان له‌لایه‌ن مێژوونووسانی كورده‌وه بۆ نموونه، سۆران حه‌مه‌ڕه‌ش، ده‌روازه‌یه‌كی نوێی به‌سه‌ر مێژووی ئێمه‌دا كردووه‌ته‌وه، یان لانیكه‌م ده‌توانین بڵێین قه‌ڵشتی خستووه‌ته ئه‌و شێوازه له مێژوونووسیی زاڵ و ڕۆژهه‌ڵاتناسانه كه به تانوپۆی كۆلۆنیالیزم ته‌نراون، ئێسته‌یش دۆزینه‌وه و پێكه‌وه‌نانی كه‌له‌سه‌ری ژنێكی 40 ساڵ له‌لایه‌ن زانكۆی كامبریج كه ساڵی 2018 به بانگهێشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیان به پشكنین كردووه و مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، باس و خواسێكی زۆر و زه‌وه‌ندی له‌ناو كورد به‌تایبه‌تی و له هه‌موو دنیا به‌گشتی هه‌ڵگیرساندووه.
ئه‌گه‌رچی ناوه‌نده جیهانییه ڕۆژئاواییه‌كان له‌وانه تۆڕه میدیایی و زانستییه‌كانیان، خۆ له‌وه نابوێرن كه ناوی كوردستان یان كوردستانی عێراق بهێنن، به‌ڵام ئه‌مه به واتای ئه‌وه نایه‌ت كه لوتفێكی گه‌وره‌یان ده‌رهه‌ق به ئێمه‌ی كورد كردووه، نه‌خێر، زانست به پێوه‌ری ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات سنوور ناناسێت و ئێمه ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته وه‌ك ده‌رفه‌ت و هاوكات هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش بۆ خۆمان ببینین.
ده‌رفه‌ته چونكه له كه‌مترین حاڵه‌تیدا بوونی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر و ئه‌م شوێنه‌واره سه‌رنجی دنیا و ته‌نانه‌ت میدیا گرنگ و تۆڕه‌كانی وه‌ك "بی بی سی و نێتفلیكس"ی په‌لكێشی باشووری كوردستان كردووه، واته ئه‌گه‌ر وایدانێین ئه‌م داپیره‌یه‌ی ئێسته به شانه‌ده‌ر زێد ناوی ده‌ركردووه، وه‌ك نیانده‌رتاڵه‌كان پێش 40 هه‌زار ساڵ به هۆكارێكی نادیار و كتوپڕ له‌ناو چووبێت، ئه‌وا ده‌زانین كوردستان و ئه‌م خاكه‌ی ئێسته داگیركه‌ر ڕۆژانه بۆردمان ده‌كرێت و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی تێدا خوڵقاوه، مێژوویه‌كی زۆر كه‌ونارا و دێرینی هه‌یه.
ئه‌مه وه‌ك شوێنه‌وار، ئیتر فاكت و واقیعێكی زانستییه و وا ده‌كات هیچ وڵات و هێزێك له ژێر هه‌ڵوێستی سیاسی یان زه‌بری دیپلۆماسی و پڕوپاگه‌نده‌ی ئایدۆلۆجیدا، نه‌توانن خۆیانی لێ بكه‌ن به خاوه‌ن و كه‌سیش ناتوانێت به ئاسانی مێژووی كوردستان و دانیشتووانه‌كه‌ی گرێ بدات به كایه و یارییه سیاسی و ئایدۆلۆجییه‌كانی خۆیه‌وه. بێگومان زۆر باس له‌سه‌ر ئه‌م جۆره دۆزینه‌وه و پشكنینانه، پێوه‌ستن به پسپۆڕانی بواره‌كه و ئه‌وه‌ی ئێمه‌یش له په‌نا و گۆشه‌وه لێی ده‌دوێین، پشتئه‌ستووره به قسه و لێدوانه‌كانی ئه‌وانه‌وه.
ئه‌م شوێنه‌واره لانیكه‌م ئێسته هه‌موو دنیای په‌لكێشی شانه‌ده‌ر و كوردستان كردووه، كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رنجانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توانای ئێمه وه‌ك كورد له هه‌موو بواره‌كاندا، پێم وایه ده‌شێت له‌گه‌ڵ بی بی سی و نێتفلیكس و ئه‌و تۆڕانه‌ی ده‌ره‌وه كه كاریگه‌ریی دنیایان له ئاستی زانستی و میدیاییدا هه‌یه، پێوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ دروست بكه‌ین و ئه‌و دۆكیۆمێنتارییه ته‌نیا له‌و ئاسته به‌ڵگه‌مه‌نده سروشتی و مێژووییه‌دا نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵگری ڕه‌هه‌ندی سیاسی و ده‌رخه‌ری شێوێنراویی مێژووی هاوچه‌رخ و كۆنی ئێمه‌یش بێت، ئه‌مه ئه‌ركێكه هه‌م وه‌ك تاكی كورد هه‌ركام له ئێمه له سه‌رمانه و هه‌میش لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانن مشووری زیاتری بۆ بخۆن، چونكه وه‌ك ڕاگه‌یه‌نراوه پاش ماوه‌یه‌كی تر ئه‌م شوێنه‌واره ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ كوردستان و له نمایشێكی تایبه‌تدا، له‌و پسپۆڕانه‌ی زانكۆ وه‌رده‌گیرێته‌وه و مۆزه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دروست ده‌كرێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ته‌نیا لایه‌نێكی بابه‌ته‌كه‌یه و ئێمه نابێت بابه‌تی مێژوویی و ڕابردووی خۆمان ته‌نیا به شانه‌ده‌ره‌وه كورت بكه‌ینه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه شوێنی تر هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره به مه‌ودای نزیك یان دوور په‌رده‌ی زۆر نهێنیی تر له‌سه‌ر مێژووی دوور و نزیكی مرۆڤ هه‌ڵده‌نه‌وه و كه‌ونارابوونی ئه‌م سه‌رزه‌وین و جیۆگرافیایه بۆ دنیا زیاتر بسه‌لمێنن.