له‌وه‌ته‌ی عێراق دروست بووه، حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌رده‌وام به شێوازی جیاواز، ھه‌وڵی له‌ناوبردنی كوردیان داوه، سێداره و كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵكردن، ته‌ختكردنی خانوو و زه‌وی و خاپووركردنی گونده‌كان، كرده‌ی ئه‌وان بووه، بڕیاربوو دوای 2003 ئه‌م شێوه بیركردنه‌وه‌یه نه‌مێنێت و عێراق به‌ره‌و دیموكراسیی بڕوات، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كێشه‌كه سیستم نییه، به‌ڵكو ئه‌قڵ و دنیابینییه، بۆیه له 2014ـه‌وه برسیكردن وه‌ك كارتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌كار دێنن و به‌گوێره‌ی دوا زانیاری كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی ڕای گه‌یاند، عێراق یاسای بودجه په‌سند ناكات و ئه‌و مافه داراییانه‌ی به‌ر كوردستان ده‌كه‌وێت، نیوه‌ی ده‌ده‌ن و ناویشیان ناوه قه‌رز.
سیاسه‌تی شۆڤێنییانه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه به ڕوونی دوو خۆپێشاندان ده‌بینی له كه‌ركووك، یه‌كیان كورده و ئه‌ویتریان عه‌ره‌به، كه‌چی داوده‌زگای سه‌ربازی و پۆلیسی شاره‌كه، عه‌ره‌به‌كه ده‌پارێزن و كورده‌كه ده‌كوژن، له‌ولایشه‌وه پڕۆژه‌ی برسیكردنی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له كاتێكدا خه‌ڵك به هیواوه له‌و رێككه‌وتنانه‌ی هه‌ردوولا و یاسای بودجه‌ی ده‌ڕوانی، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی ئارام له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌سكرده زۆره‌ملێیه‌دا به‌دی بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق وه‌ك ئه‌وه‌ی مۆته‌كه‌ی كورد سه‌ری خواردبن، هه‌میشه بۆ ئه‌و دۆخه‌مان ده‌به‌نه‌وه كه ئێمه دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازین و سوپاسیان ده‌كه‌م كه نایه‌ڵن عێراقی بین، چونكه دڵنیابن ئه‌م دۆخه ناتوانێ ئاوا به‌رده‌وام بێت و له شوێنێكدا ئه‌م وڵاته لاواز و ناسیستماتیكه هه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، چونكه حاكمه‌كانی پێكه‌وه‌ژیانیان ناوێ.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه له دژی كورد پێڕه‌وی ده‌كه‌ن، له دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز، داھاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان، داھاتی ناوخۆ نانه‌وتی كه بودجه‌ی به 50% دیاری كردووه و ئه‌وان له پشتی یاساكه‌وه داوای 100%ی ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ك بۆ گۆشه‌گیركردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه كه له نیازه‌كه‌ی پشتیه‌وه تێده‌گه‌ین، ئه‌وان چاویان به هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت و دژی ژیانی تاك به تاكمانن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و دۆخه ده‌قۆزنه‌وه كه دادگای پاریس به‌سه‌ر كوردیدا سه‌پاندووه و رێی فرۆشتنی نه‌وتی نه‌ماوه، واته ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كی به‌رنامه بۆداڕێژراوی برسیكردن و كوژاندنه‌وه‌ی هه‌موو گه‌شه‌یه‌كن كه كوردستان به‌ده‌ستی هێناوه.
ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه رێك له‌وێوه هاتووه كه ئه‌وان ساڵانێكه داخیان به‌رانبه‌ر بووژانه‌وه‌ی كوردستان هه‌یه و له هه‌لێك گه‌ڕاون بۆ تێكدانی و گه‌مارۆدانی، ئه‌گه‌رنا له‌خۆوه و له‌ناكاو نییه كه عێراق گرێبه‌ستی سه‌رووی 20 ملیار دۆلاری بۆ كۆمپانیای تۆتاڵی فڕه‌نسایی ده‌كات، تا گوشار له دادگا بكه‌ن له دژی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان دۆسیه‌یه‌كیان بۆ یه‌كلا بكاته‌وه، كاتێك مرۆڤ بیر له‌م حاڵه ده‌كاته‌وه، تووشی خه‌مۆكی ده‌بیت، ئاخر مانای نییه هه‌زاران ساڵ و سه‌تان نه‌وه‌ی دوو میله‌ت به زۆر به‌یه‌كه‌وه بژین، له كاتێكدا كه‌سیان چاویان به‌ویتر هه‌ڵنایه‌ت، عێراق ئه‌گه‌ر به مسقاڵ ئومێدی گۆڕانكاریی ئه‌قڵی تێدا بووایه، هه‌ر ئه‌وه‌ی به‌س بوو كه ساڵی 1991 له كاتی راپه‌ڕیندا، هه‌زاران سه‌ربازیان به دیل گیرا و كوردستان به‌خشینی و ناردنیه‌وه ناو كه‌سوكاریان، هه‌روه‌ها له 2014 كه ملیۆنان دانیشتووی ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه ئاواره بوون، چه‌ندان رۆژ له ده‌روازه‌ی به‌غدادا مانه‌وه، ڕێیان نه‌درا بچنه ژووره‌وه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان باوه‌شی میهره‌بانی بۆ كردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وا بكات، ئیتر كوردیش ئه‌و وزه‌ی جوانی خۆی له‌واندا خه‌سار ناكات و به دڵنیاییش عێراق هه‌رگیز سه‌قامگیر نابێت و له داهاتوودا دێنه‌وه به‌رده‌رگامان.
به‌پێی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی، گه‌مارۆی ئابووری توند یان برسیكردن و نه‌هێشتنی سه‌رچاوه‌كانی بژێوی، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه چ له كاتی شه‌ڕ یاخۆ ئاشتی، جۆرێكه له جینۆساید، چونكه برسیكردن تاوانێكی ئاشكرایه دژ به مرۆڤایه‌تی و له ناوبردنی ئه‌و گه‌ل یان گرووپه‌ی گه‌مارۆكه‌ی ئاراسته كراوه، ده‌كاته ئامانج. كه‌واته جینۆساید ته‌نیا بریتی نییه له كۆمه‌ڵكوژی، به‌ڵكو شێوازی جیاوازی هه‌یه و به‌رنامه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراوی پێشوه‌خته‌یه، بۆ له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵێك یا گرووپێك، ئه‌ویش به چه‌ندان ڕێ و میتۆدی جیاواز ده‌كرێت و له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا ددانی پێدا نراوه.
یه‌كێك له‌و به‌نده یاساییانه بریتییه له ئازاردانی جه‌سته‌ی و رۆحی و ده‌روونی، ئه‌م ڕێكاره چه‌ندان شێوازی ھه‌یه كه برسیكردن یه‌كێكه له‌وانه. ئێسته عێراق ئه‌م كارته وه‌ك جه‌نگێكی ده‌روونی له دژی خه‌ڵكی كوردستان به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش خۆدزینه‌وه و یاریكردنه به هه‌ستی گه‌له‌كه‌مان و له سایه‌ی میدیایشه‌وه ئه‌م گوشاره ده‌روونییه ڕۆ چووه‌ته ماڵ به ماڵه‌وه و ئامانجه شاراوه‌كه‌ی، ڕه‌نگه تاقیكردنه‌وه‌ی جۆرێكی تری سڕینه‌وه‌ی ناسمانه و شوناس و كولتووری گه‌لێك بێت كه به ناچاری، له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی له‌رزۆكدا ده‌ژین.
ئێسته ئێمه له به‌رده‌م ئه‌و بیركردنه‌وه‌داین كه نه‌مانتوانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوننه بژین و زمانیان ده‌بڕین له‌به‌ر جیاوازی، شیعه‌یش به پڕۆژه برسی و هه‌ژارمان ده‌كات، ئه‌م پرسیاره‌یش خۆی ده‌خزێنێته بیركردنه‌وه‌مانه‌وه، ئاخۆ دنیا كه‌ی له‌م گه‌له زیندووه دێته ده‌نگ و ئه‌و عێراقه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه هیچكام له پێكهاته‌كانی نایانه‌وێ پێكه‌وه بژین، له‌به‌ر نادادی؟.