سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

:: PM:12:04:04/10/2020 ‌
بەهۆی کۆچی دوایی مامی مەسعوودخان خەسرەوی سەرۆكی ئیلی قاراپاپاق، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەم چواری تشرینی یەکەم، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی مەسعوودخان خەسرەوی سەرۆكی ئیلی قاراپاپاق کرد، بەهۆی ئەوەی مامی کە فرودخان خەسەروی كەسایەتیی ناوداری دەشتی سلدوز و گەورەی ئیلی قاراپاپاقە، کۆچی دوایی کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامی بەڕێزتان فرودخان خەسەروی كەسایەتیی ناوداری دەشتی سلدوز و گەورەی ئیلی قاراپاپاقمان پێ گەیشت، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان و ئیلی قاراپاپاق و خەڵكی دەشتی سلدوز دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە کۆتایی پەیامە سەرەخۆشییەکەشدا هاتووە، لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو فرودخان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.



وشە - ڕێناس شابان