هاوشێوەی کۆمپانیاکانی تر کۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی دەستی کردووە بە دروست کردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و لە نوێترین بەرهەمیدا ئۆتۆمبێلی جۆری ''هۆندا ئی'' نمایش دەکات کە مۆدێل بەرزی ''SUV''ییە.
ماڵپەڕی ''
caranddriver'' ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بۆ یەکەمجار کۆمپانیای هۆندا ئۆتۆمبێلی کارەبایی نمایش بکات، وەک کۆمپانیاکەیش بۆ میدیاکانی دنیا ئاشکرا کردووە و دەڵێ، ئۆتۆمبێلە کارەباییکە لە مۆدێلی ''ئی'' SUVیە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە پێشانگاکانی بەکینی پایتەختی چین نمایش دەکرێت و دوایی دەخرێتە بازاڕەکانی دنیاوە.
زانیاریی زۆر لەبارەیەوە ئاشکرا نەکراوە و دیزاینەکەیشی تەنیا نموونەیەکی سەرەتاییە کە بڵاو کراوەتەوە
زانیاریی زۆر لەبارەیەوە ئاشکرا نەکراوە و دیزاینەکەیشی تەنیا نموونەیەکی سەرەتاییە کە بڵاو کراوەتەوە، تەنیا ئەوە نەبێ کە ئەم ئۆتۆمبێلە هەنگاوێکی نوێیە بۆ هۆندا بۆ ئەوەی بچێەتە ڕکابەری دروستکردنی بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکان.
هۆندا كۆمپانیایهكی ژاپۆنی و فرهنهتهوهیه كه تایبهته به دروستكردنی "ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیل" ئهم كۆمپانیایه له ساڵی 1948 لهلایهن "سۆییچیرۆ ھۆندا" له ژاپۆن دامهزراوه و ئێستهیش یهكێكه له گهورهترین و باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیل كه ساڵانه داهاتی خهیاڵی ههیه.