په‌یمانگه‌ى ستۆكهۆڵمى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراى كردووه، له ساڵى رابردوودا نزیكه‌ى دوو ملیار دۆلار زیاتر له ساڵان بۆ چه‌ك و بوارى سه‌ربازى خه‌رج كراوه و ته‌نانه‌ت بڕه‌كه‌ى هاوشێوه‌ى رۆژگارى جه‌نگى سارده.
په‌یمانگه‌ى ستۆكهۆڵمى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژینه‌وه‌ى ئاشتى كه به كورتكراوه‌ى "SIPRI"ده‌ناسرێت له راپۆرتێكدا خه‌رجى سه‌بازى ساڵى رابردوو ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "به‌رێژه‌ى 3.6% به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى 2010 زیادى كردووه".
ئه‌مه‌ریكا و چین و هیند زۆرترین پاره‌یان له بواره‌كه خه‌رج كردووه
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ى نیسان، به‌شێك له ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، كۆى زیادبوونى خه‌رجییه‌كه ملیارێك و 971 ملیۆن دۆلار بووه.
نان تیان توێژه‌ر له په‌یمانگاكه گوتوویه‌تى، له كۆتایى جه‌نگى سارده‌وه له ساڵى 1989وه تا ئێسته، به‌رزبوونه‌وه‌ى له‌م شێوه‌یه له خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كان تۆمار نه‌كراوه.
له‌باره‌ی گه‌وره‌ترین بودجه‌ى سه‌ربازى په‌یمانگه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا به‌رێژه‌ى 5.3% له ساڵى رابردوو بودجه‌كه‌ى زیاد كردووه و گه‌یشتووه‌ته 732 ملیار، واته پله‌ى یه‌كه‌مى هه‌یه و رێژه‌ى 38% بودجه‌ى سه‌ربازى دنیا پێكده‌هێنێ.
چینیش له پله‌ى دووه‌م دێت له ساڵى 2019 نزیكه‌ى 261 ملیار دۆلارى بۆ به‌رگرى سه‌ربازى ته‌رخان كردووه، هیندیش له پله‌ى سێیه‌م دێت و 71 ملیار و یه‌ك ملیۆن دۆلارى له هه‌مان بوار ته‌رخان كردووه.