پێنج كه‌س كه به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشوون له هه‌ولێر تۆمار كرا، سێ له‌وانه منداڵن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی نیسان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، له به‌رده‌وامیی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، پێنج تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشان كران.
دانیشتووی شوقه‌كانی زانیاریه و به‌ركه‌وته‌ی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێیه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونی كرده‌وه، تووشبووه‌كان ژنێكی /30ساڵ/ و سێ منداڵ /١١،١٥،١٦ ساڵن/، خانه‌واده‌ی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێی ته‌لار سیتیه. له‌گه‌ڵ پیاوێكی /٣٣ ساڵ/ دانیشتووی شوقه‌كانی زانیاریه و به‌ركه‌وته‌ی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێیه.
كۆی گشتیی تووشبوان له هه‌رێمی كوردستان به كۆرۆنا گه‌یشتووه به 352 هاووڵاتی له‌گه‌ڵ چاكبوونه‌وه‌ی 322 نه‌خۆش، هه‌روه‌ها چوار مردووش به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.