كازمی: گەندەڵی و خراپیی كارگێڕی هۆی داگیركردنی مووسڵ بوون

:: PM:02:46:10/06/2020 ‌
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ساڵوەگەڕی داگیركردنی مووسڵ بە دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش گەیشتە شارەكە، رای گەیاند كە گەندەڵی و خراپیی كارگێڕی هۆی داگیركردنی مووسڵ بوون.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ چوارشەم 10ی حوزەیران بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی بۆچوونی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە ئەمڕۆ چوارشەم بە سەردانێك گەیشتە مووسڵ، هۆی داگیركردنی مووسڵ لەلایەن داعشەوە، گەندەڵی و خراپیی كارگێڕی هۆی داگیركردنی مووسڵ بوون كە تا ئێستە هۆكارەكان چارەسەر نەكراون و لێپێچینەوە لەوبارەیەوە نەكراوە.

لیژنەیەكی بێلایەن نەهاتووە هۆیە راستەقینەكەی ئاشكرا بكات 
كازمی ئەوەشی گوتووە، كە تا ئێستە ئەوانەی بوونە هۆكار بۆ داگیركردنی پارێزگاكە، لیژنەیەكی بێلایەن نەهاتووە هۆیە راستەقینەكەی ئاشكرا بكات و ئەوانەی بوونە هۆی دروستبوونی ئەو كارەساتە، رووبەڕووی دادگا بكەنەوە. ئەو لە كاتێكدا بەهۆی ئەو داگیركارییەوە جیا لە كوشتنی هەزاران كەس، زیاتر لە سێ ملیۆن كەس ئاوارە بوون.

ئەو سەردانەی كازمی كە بە یاوەریی شاندێكی وزاری و فەرماندەی دەزگەی نەهێشتنی تیرۆر فەریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی بوو، كە لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆ لە 2014، رێكخراوی داعش مووسڵی داگیر كرد كە ئەوكات نووری مالیكی سەرۆكی حزبی دەعوە سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو.

لەگەڵ گەیشتنی كازمی  بۆ شارەكە، لەگەڵ فەرماندە سەربازی و تەناهییەكانی پارێزگاكە كۆ بووەوە، دووپاتی كردووەتەوە كە گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی كارگێڕی، هۆكار بوون كە شارەكە بكەوێتە ژێر دەستی داعش، بۆیە زۆر گرنگە پارێزگاریی لە هاووڵاتییانی پارێزگاكە بكەن و ئەوەی لە ساڵی 2014 رووی دا، دووبارە نەبێتەوە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د