دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه فڕۆكه‌وانێكی عێراقی بۆ ناوداربوونی خۆی وێنه و ناوی ئه‌و به‌كار ده‌هێنێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌یفا بێده‌نگی ده‌شكێنێت و هه‌ڕه‌شه له هه‌مووان ده‌كات.
فڕۆكه‌وانێكی عێراقی به‌ناوی فه‌رید له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌ی كچێكی له‌گه‌ڵ خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئه‌وه هونه‌رمه‌ندی ناسراوی لبنانی
هه‌یفا وه‌هبییه، له فڕۆكه‌خانه‌ی یانه‌ی جه‌زیره له لووتكه‌ی خێمه له ئیمارات به فڕۆكه‌ی ژماره 22 ae گه‌شتێكی گه‌شتیار و بۆ هه‌یفا وه‌هبی ئه‌نجام داوه.
هه‌یفا بێده‌نگی ده‌شكێنێت
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه به چڕی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌یفا وه‌هبی بێده‌نگی ده‌شكێنێت و بڕیار ده‌دات ڕاستییه‌كان ڕوون بكاته‌وه، هه‌یفا له ڕاگه‌یانراوێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی ناردووه ده‌ڵێت، هه‌مووان ده‌زانن ڕه‌نگی من سپییه و ڕه‌ش نییه، پێویستم به‌كه‌س نییه بۆ گه‌شت له‌گه‌ڵم بێت، بۆیه تكایه ئه‌مه بوه‌ستێنن كه به‌ناوی منه‌وه خۆتان به‌ناوبانگ بكه‌ن.
زیاتر گوتی، چیتر ڕێ به‌كه‌س ناده‌م به‌ناو و وێنه‌ی من ناوبانگ بۆ خۆی په‌یدا بكات، هه‌ركه‌سێك بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و كاره بكات، سزای مادی و مه‌عنه‌ویی لێ داوا ده‌كه‌م، فڕۆكه‌وانه عێراقییه‌كه‌یش پێویسته داوای لێبوردن بكات.
هه‌یفا وه‌هبی له خێزانێكی ناوداری لبنان له دایك بووه، ته‌مه‌نی 48 ساڵه و یه‌كجار به‌فه‌رمی هاوسه‌رگیری كردووه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ملیاردێرێكی میسری، له ساڵی 2012 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه و خاوه‌نی كچێكه به‌ناوی "زه‌ینه‌ب"، سه‌رمایه‌كه‌ی به 56 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی مه‌زه‌نده ده‌كرێت، خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌لبووم و كلیپه و یه‌كێك بووه له پاڵێوراوان بۆ سه‌رنجڕاكێشترین ژنان له دنیادا.