مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی باڵای وه‌زاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی حوزه‌یران، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان به‌شداربوون، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دوایین دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمـی كوردستان كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، وه‌زیری ناوخۆ ڕاپۆرتی خۆی خسته‌ڕوو، دواتر وه‌زیری ته‌ندروستی ڕاپۆرتێكی وردی له باره‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبووان و قوربانیانی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی چه‌ند داواكاری و پێشنیارێك.
بڕیار درا به بڕی پێنج ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم خه‌رج بكرێ.
هاوكات راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و خاڵانه كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و كه‌ره‌نتینه‌كردن و چاره‌سه‌ركردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بۆ تووشبووان و به‌ركه‌وتووان و گه‌شتیاران و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریی ته‌ندروستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه.
دووه‌م: سه‌پاندنی به زۆر بۆ به‌ستنی ده‌مامك له هه‌موو دامه‌زراوه و شوێنه گشتییه‌كان و دابینكردنی بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه سه‌ردانی فه‌رمانگه و دامه‌زراوه گشتییه‌كان ده‌كات و هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م: خه‌رجكردنی قۆناغێكی تری بودجه‌ی تایبه‌ت به خه‌رجییه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به بڕی پێنج ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم.
چواره‌م: وه‌زاره‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ئاسانكاری پێویست پێشكه‌ش به كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك و هۆكاره‌كانی تری خۆپارێزی ده‌كه‌ن تا به ئاسانی و به كواڵێتییه‌كی باش و نرخێكی گونجاو بگاته ده‌ستی هاووڵاتییان.
پێنجه‌م: ڕێگه‌پێدان به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ فراوانكردنی خزمه‌تگوزاریی تاقیگه‌یی و دانانی میكانیزمی نوێ و پێویست بۆ ده‌ستنیشانكردنی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌ویش له دوای دڵنیابوونی وه‌زاره‌ت له دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان و كوالێتی له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی وه‌زاره‌ت و تاقیگه گشتییه تایبه‌تمه‌نده‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌وام ده‌بن له ڕێكاری تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌ت بۆ گه‌ڕان به شوێن تووشبووان و به‌ركه‌وتووه‌كان و ئه‌وانه‌ی گومانی تووشبوونیان لێ ده‌كرێ.
شه‌شه‌م: ڕاسپاردنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ په‌یوه‌ندیكردن و سه‌ردانیكردنی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له حكوومه‌تی عێـراق و نووسینگه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO له عێـراق و هه‌رێمـی كوردستان و كونسڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه هاوكاری و پشتیوانیی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمـی كوردستان بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
حه‌وته‌م: به‌رده‌وامبوونی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمـی كوردستان و توندتركردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه له نێوان هه‌رێمـی كوردستان و پارێزگاكانی عێـراق و ڕاسپاردنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه و ناوخۆ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی شوێنی وه‌زیفه‌كانیانن به جۆرێك بتوانرێ كه‌متـرین هاتوچۆ و به‌ریه‌ككه‌وتن هه‌بێت، و هه‌مان شت ڕه‌چاو بكرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی تر بۆ فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كانیان كه نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی شوێنی وه‌زیفه‌كانیانن.