رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراق له به‌دواداچوونێك ئاشكراى كردووه، له دواى راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له عێراق، ئه‌و وڵاته 13 ئۆپراسیۆنى گه‌وره‌ى سه‌ربازیی ئه‌نجام داوه، ئه‌مه جگه له‌و ئۆپراسیۆنه تایبه‌تانه‌ى له شاره‌كان به‌ڕێوه ده‌چن، كه‌چى تا ئێسته نه‌یتوانیوه رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ناو ببات.
رۆژنامه‌ى
"مه‌دا"ى عێراقى به‌دواداچوونێكى وردى له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپراسیۆنانه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بۆ له‌ناوبردنى داعش له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن، كه‌چى تا ئێسته نه‌توانراوه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه له عێراق له‌ناو ببرێت.
پاره و كاتێكى زۆر به ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى ده‌ڕوات بێ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌بێت
له هاوینى ساڵى 2014دا رێكخراوى تیرۆریستى داعش توانی ناوچه‌یه‌كى زۆرى عێراق داگیر بكات، عێراق به هاوكاریى پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كرا، توانى ناوچه‌كان له ده‌ستى داعش رزگار بكات، ئه‌و كاته حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو كه له كۆتایى ساڵى 2017 سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه راگه‌یه‌نرا.
كه‌چى له‌و كاته‌وه تا ئێسته رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه هه‌رچه‌نده ناوچه‌یه‌كى له‌ژێر ده‌ست نه‌ماوه، به‌ڵام رۆژانه ده‌توانێ كرده‌ى تیرۆریستى له چه‌ندان شارى عێراق ئه‌نجام بدات، به تایبه‌تى له مووسڵ و دیاله و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین.
رۆژنامه‌ى "مه‌دا" له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌ى ده‌ڵێ، مانگێك له عێراق ته‌واو نابێت كه فه‌رمانده‌یى سه‌ربازى ده‌ست به ئۆپراسۆنێكى تر ده‌كات بۆ راوه‌دوونانى پاشماوه‌ى داعش، كه‌چى له نێوان هه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كان رێكخراوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و موڵگه‌ى نوێ دروست ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه به‌رپرسانى سه‌ربازى پێیان وایه بابه‌ته‌كه زیاتر پێویستى به‌لایه‌ن هه‌واڵگرییه‌وه هه‌یه، كه كات و خه‌رجى كه‌مترى ده‌وێ له ئۆپراسیۆنى سه‌ربازیى گه‌وره، ته‌نانه‌ت زۆرجار ئۆپراسیۆنه‌كان بێ گرتنى تیرۆریستانى داعش كۆتایى دێت. كه‌چى ئه‌و جۆره ئۆپراسیۆنانه به‌رده‌وامن و دواجار مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، رۆژى دووشه‌مى رابردوو ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌یان له هه‌ر چوارى شار "سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ركووك، دیاله، مووسڵ" راگه‌یاند، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌و ئۆپراسیۆنه نوێیه ته‌نیا 18 رۆژ جیاوازى له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى تر هه‌بوو كه له هه‌مان ناوچه‌دا به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه هێزه‌كانى عێراق پێنج ئۆپراسیۆنى تایبه‌تى بۆ پاشماوه‌ى رێكخراوى داعش به‌ڕێوه بردووه، كه‌چى گومان له‌سه‌ركه‌وتنى ئه‌و ئۆپراسیۆنانه ده‌كرێت، چونكه نه‌توانراوه ژماره‌ى تیرۆرییستان و كرده‌وه‌كانیان كه‌م بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى پێشتر بڵاو كراونه‌ته‌وه، له مانگى نیسانى رابردووه‌وه تیرۆریستانى داعش زیاتر له 100 كرده‌وه‌ى تیرۆریستییان له چوار شاره‌كه و ده‌وروبه‌رى ئه‌نجام داوه، وه‌ك ده‌گوترێت داعش سوودى له هه‌لومه‌رجى نوێى عێراق بینیوه كه بریتییه له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، ته‌نگژه‌ى ئابوورى، توندبوونى ناكۆكى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكى عێراق، ئه‌مه‌یش وایكردووه رێكخراوه‌كه له رووى رێكخستنه‌وه خۆى كۆ بكاته‌وه و به توندى ده‌ست به تاوانه‌كانى بكاته‌وه.
خه‌ڵكى شارى مووسڵ و ئه‌و ناوچانه‌ى كه پێشتر له‌ژێر ده‌ستى داعش بوون باس له‌وه ده‌كه‌ن، چه‌ند هۆكارێكى تر وایانكردووه داعش بتوانێ جموجووڵى زیاتر بكات، له‌وانه هه‌ندێك له تیرۆریستان به "به‌رتیل" له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه به‌رده‌درێن، هه‌ندێكى تر له كه‌سوكارى تیرۆریستان كه له كه‌مپه‌كانى سووریا‌ن، به قاچاخ و به به‌رتیل له لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه‌وه ده‌هێنرێنه‌وه عێراق، ئه‌مه‌یش هۆكارێكى تره چونكه ئه‌وان زانیارى بۆ چه‌كدارانى داعش كۆ ده‌كه‌نه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ى مه‌دا هاتووه، ته‌نانه‌ت دواى رزگاركردنى شاره‌كانى عێراقیش له‌ژێر ده‌ستى داعش سه‌ركرده‌كانى داعش له‌ناو شاره‌كان بینراون، به‌هۆى نه‌بوونى كۆششى هه‌واڵگرى ته‌نانه‌ت وای لێ هاتووه كاتێك سوپا ده‌چێته شارێكه‌وه نازانێ كێ داعش بووه و كێ پێوه‌ندى به رێكخراوه‌كه‌وه هه‌بووه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات داعش بتوانێ له‌سه‌ر تاوانه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
شه‌ش ده‌زگاى هه‌واڵگرى له عێراق هه‌یه كارى خۆیان ناكه‌ن
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، كاتێك ره‌خنه‌ى ئه‌وه له هێزه عێراقییه‌كان ده‌گیرێت گوایه له‌ڕووى هه‌واڵگرییه‌وه لاوازن، له‌م كاته‌دا شه‌ش ده‌زگه له عێراق هه‌یه كارى هه‌واڵگرى ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش هه‌واڵگرى به‌رگرى، هه‌واڵگرى ناوخۆ، ئاژانسى هه‌واڵگر، ئاسایشى نیشتمانى، ده‌زگاى هه‌واڵگرى، ته‌نانه‌ت هه‌واڵگرییه‌كى تریش هه‌بووه سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى بووه و به‌مدواییه خراوه‌ته سه‌ر ده‌زگاى هه‌واڵگرى. كه‌چى به‌هۆى بێتوانییه‌وه ناتوانن كاره‌كانى خۆیان بكه‌ن.
به‌رپرسان كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه، گوتوویانه له‌برى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازیى گه‌وره كه پاره و كاتێكى زۆرى ده‌وێت، ده‌بێت عێراق بیر له به‌هێزكردنى هه‌واڵگریی بكاته‌وه، كه‌چى ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى عێراقى له لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگرى كه ئه‌ویش ناوى ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویه‌تى، "كۆششى هه‌واڵگریى عێراق لاوازه و به‌ده‌ست نه‌بوونى پاره و كه‌لوپه‌لى پێویست ده‌ناڵێنێ".