ڕێكخراوێكی ئه‌ڵمانی زیاتر له 60 ملیۆن دینار بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان ده‌كات بۆ دابینكردنی جیهاز و تێستی پشكنینی كۆرۆنا، بۆ تاقیگه‌ی پشكنین.
سنوور ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له لایه‌ن ڕێكخراوێكی ئه‌ڵمانییه‌وه زیاتر له 60 ملیۆن دیناری عێراقی ته‌رخان كراوه بۆ كڕینی چه‌ند ئه‌جهیزه‌یه‌ك بۆ تاقیگه‌ی پشكنینی هه‌ڵه‌بجه و كڕینی تێستی كۆرۆنا، پاره‌كه گێشتووه له ڕۆژانی ئاینده پێداویستییه‌كانی پێ ده‌كڕدرێت، له‌لایه‌ن جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
زیاتر گوتى، ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه به‌شێكی پاره‌كه بۆ كڕینی تێستی پشكنینی كۆرۆنا كه كه‌ممان هه‌بوو له هه‌ڵه‌بجه و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 300 تێستی كۆرۆنای بۆ ناردین وه نیوه‌ی پاره‌ی ئه‌و ڕێكخراوه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ كڕینی چه‌ند جیهازێكی بچووك بۆ تاقیگه‌ی پشكنینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، ئێسته زه‌ڕووره بۆ ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه كه تووشبوانی كۆرۆنا به‌رده‌وام له زیاد بونداییه.
ئاشكراى كرد، ڕێكخراوی سه‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه به‌هاوكاری خێرخوازێك بڕی حه‌وت ملیۆن و پێنچ سه‌د هه‌زار دینار هاوكاری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی بكات به‌سه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستییدا، وه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یش بڕی 12 ملۆن دیناری تری بۆ دابین كردووین.
شایانی باسه، له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چوار هه‌زار و 874 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 543 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 149 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ