ژنێكی كورد له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌گه‌رچی به‌ربه‌سته‌كانی كۆمه‌ڵگه و ژیان هاوكاری به‌ره‌وپێشچوونی نه‌بووه، به‌ڵام له هه‌وڵدان به‌رده‌وام بووه و ئێسته بووه‌ته یه‌كێك له شێوه‌كاره دیاره‌كان، ئه‌و به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاره‌زوو ده‌كات به هونه‌ره‌كه‌ی خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بكات و ده‌یه‌وێ به‌رده‌وام فه‌رهه‌نگی كوردی له تابلۆكانی هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی حوزه‌یران، باخان عه‌زیزی شێوه‌كار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هونه‌ر هه‌وڵه بۆ خوڵقاندنی جوانی، هونه‌ر ته‌نیا فێربوون نییه، به‌رپرسیارێتییه له ئاست كێشه و ئازاره‌كان و به‌خشینی جوانی ئارامییه به ده‌روونه‌كان، هونه‌ر سه‌رچاوه‌ی هه‌موو داهێنانه‌كانه ئه‌گه‌ر نرخی بزانرێت، كاتێك لێم ده‌پرسن حه‌زت له كام ڕه‌نگه، ناتوانم هه‌ڵبژێرم و ڕه‌نگه‌كان وه‌ك ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ن به نه‌بوونی هه‌ریه‌كه‌یان ناته‌واوییه‌ك ده‌كه‌وێته سروشته‌وه.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌و كارانه‌ی له ده‌ربه‌ندیخان كردوویه‌تی و جێده‌ستی ژنێكی پێوه دیارن، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیواربه‌ندن، هه‌ندێكیان به ته‌نیا و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ ئازیزانی تر كه زۆرینه‌یان وێنه‌ی په‌روه‌رده‌یین بۆ قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان كه بۆ ئه‌و په‌روه‌رده گرنگترین شتێكه هه‌موو لایه‌نێك ماندوو بێت له‌گه‌ڵیدا. ئه‌و ده‌ڵێ، پڕۆژه‌یه‌كی ترمان له دیواری ڕاگری تونێلی ده‌ربه‌ندیخان له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی ئازیز دروست كرد و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌ك وێنه‌كانمان كێشا، له‌و پڕۆژه‌یه‌دا من سه‌رپه‌رشتی كێشانی وێنه‌كان بووم و خۆشم به كێشانی شه‌ش وێنه به‌شدار بووم. سه‌رجه‌م كاره‌كانیشم خۆبه‌خش بوونه.
ئاره‌زوو ده‌كات به هونه‌ره‌كه‌ی خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بكات و ده‌یه‌وێ به‌رده‌وام فه‌رهه‌نگی كوردی له تابلۆكانی هه‌بێت
زیاتر گوتی، "هه‌میشه هه‌وڵم داوه هانده‌ری ژنانی تر بم بۆ هه‌ر بوارێك كه به‌توانا بن تێیاندا، به‌ڵام حه‌زم له كاركردن نییه به شێوه‌ی گرووپ، چونكه له‌م ڕۆژگاره متمانه‌ی ته‌واو به به‌خشنده‌یی و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی ته‌واوی كه‌سه‌كان نییه، بۆیه ئیشكردن له‌گه‌ڵ گرووپ و ده‌روونی جیاواز، زۆرجار تووشی بێ هیوایی و بێ متمانه‌یی زۆرمان ده‌كات، ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌توانم كه متمانه‌ی ته‌واوم به دڵسۆزی و ده‌روونپاكییان هه‌بێ."
ئاشكرای كرد، "جارێ زۆرم ماوه بۆ ئه‌و ئاسته‌ی خۆم ده‌مه‌وێت و به شایسته‌ی ئه‌وه‌ی ده‌زانم كه خزمه‌تی خه‌ڵكی پێ بكه‌م، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌مه‌وێ كاره‌كانم بۆ هه‌موو ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نێك بێت، له هه‌مان كاتدا منداڵ تایبه‌ترینه لای من، ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ دڵخۆشكردن نا، به‌ڵكو بۆ په‌روه‌رده كه زۆر گرنگه به‌لامه‌وه."
ده‌مه‌وێ كاره‌كانم بۆ هه‌موو ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نێك بێت
ڕوونی كرده‌وه، "هونه‌رمه‌ند ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی توانایه‌كی هونه‌ریدا بینینی زۆر جیاواز بێت له كه‌سانی تر، ده‌بێت هه‌ست به خۆشی و ناخۆشی هه‌موو ده‌وروبه‌ر بكات، هه‌سته‌وه‌ره‌كانی به‌هێزتر بن و پڕ بێت له به‌رپرسیارێتی به‌رانبه‌ر سروشت و مرۆڤ و هه‌موو بوونه‌وه‌ران، هونه‌رمه‌ند ده‌بێت به‌رپرسیار بێت له‌و به‌هره‌ی خوڵقاندنه‌ی خوا پێی به‌خشیوه، شتێك بخوڵقێنی له خزمه‌تی گشتیدا بێت و ده‌بێ دوور بێت له خۆپه‌رستی".
"جارێ زۆرم ماوه ببم به هونه‌رمه‌ند و ویستم بۆ هونه‌ر زۆره له‌وه‌ی ئێسته هه‌مه، ئه‌م تۆزه جووڵه‌یه‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێ له هه‌موو ئاستێكی توانامدا ببه‌خشم، هه‌ركاتێك گه‌یشتم به‌وه‌ی هه‌ڵگری پێناسه‌ی هونه‌رمه‌ندبم، ڕه‌نگه بتوانم به خۆم بڵێم هونه‌رمه‌ند به‌ڵام ئێسته نا، ته‌نیا قوتابییه‌كی سه‌ره‌تای ڕێی پڕ هه‌ورازی هونه‌رم." باخان عه‌زیزی شێوه‌كار وای گوت.
باخان ڕای گه‌یاند، "له‌منزیكانه بڕیاری ئه‌وه‌م دا بزنسێكی بچووك دروست بكه‌م به هونه‌ره‌كه‌م، ئه‌وه‌ش به دروستكردنی تابلۆی جوانكاری ماڵه‌وه، به‌ڵام خه‌یاڵ و پلانم لای فێربوونی زیاتره له هونه‌ره‌كه‌مدا تا بزنسه‌كه‌م، ئینجا هه‌ستێكی خۆشه ده‌یبینم تابلۆكانم له ناو ڕازاندنه‌وه‌ی ماڵ و سه‌لیقه‌ی ژنانی كۆمه‌ڵگاكه‌م به‌كار ده‌هێنرێت".
باخان عه‌زیز، /27 ساڵ/ ده‌رچووی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانییه و دانیشتووی ده‌ربه‌ندیخانه، ئاره‌زووی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ده‌كات و ئێسته كاری وێنه‌كێشان له‌سه‌ر دیوار و تابلۆ و به‌رده‌كان ئه‌نجام ده‌دات، ئاره‌زووه‌كانی بۆ هونه‌رن و له‌دوای ته‌واوكردنی خوێندنی ئه‌كادیمی، ده‌ستی به په‌ره‌پێدان به‌خۆی له بواری هونه‌ر كردووه، ئێسته كه‌سێكی ناوداره له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.