13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به هه‌وڵی ده‌زگای زانیاری و له ڕێی سۆران عومه‌ره‌وه، هه‌وڵی وه‌ده‌رنانی كرێكاره ئێزیدییه‌كانی سلێمانی دراوه و یه‌كه‌م هه‌وڵیش له خۆپێشاندانێكه‌وه ده‌ستی پێ كرد.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی سۆران عومه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه تا ئێسته، قین له‌دڵ بووه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام دژی پێكه‌وه‌ژیان و ئاینه‌كانی تر بووه. ئه‌وه‌یش به ته‌واوی له نووسین و كرده‌وه‌كانی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
سه‌رباری كاری تیرۆریستی و ئه‌ندامیه‌تی له ناو ڕێكخراوی تیرۆریستی ئه‌نسار. سۆران عومه‌ر به‌رده‌وام هانی خه‌ڵكی دژی یه‌كتر داوه
سه‌رباری كاری تیرۆریستی و ئه‌ندامیه‌تی له ناو ڕێكخراوی تیرۆریستی ئه‌نسار. سۆران عومه‌ر به‌رده‌وام هانی خه‌ڵكی دژی یه‌كتر داوه و له ساڵی 2007 ئه‌وكاته‌ی كه كچه ئێزیدی دوعا كوژرا، ئه‌و به‌شداری له خۆپێشاندانێك له سلێمانی كردووه و به‌گوێره‌ی كه‌سێكی نزیكی ئه‌و په‌یامه‌یشی كه خوێندوویه‌تییه‌وه، له‌لایه‌ن ده‌زگای زانیارییه‌وه بۆی نووسراوه.
هه‌ندانی سۆران عومه‌ر دژی پێكه‌وه‌ژیان له‌وكاته‌وه ده‌ستی پێ كرد:
له گردبوونه‌وه‌ی پرۆستۆی كوشتنی دوعا كچه كوردی ئێزدی له شاری سلێمانی له پاركی نالی. سۆران عومه‌ر به فه‌رمانی ده‌زگای زانیاری و به ورووژاندنی هه‌ستی ئاینی خه‌ڵك، گوتارێكی خوێنده‌وه كه هه‌مووی هاندان بوو بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌و كرێكاره ئێزیدییانه‌ی له سلێمانی كاریان ده‌كرد. هاوكات سووكایه‌تی به ئاین و باوه‌ڕیان. به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌زگای زانیاری و سۆران عومه‌ر شكستی هێنا و خه‌ڵكی سلێمانی باوه‌ڕیان پێ نه‌كردن.
كارزان شه‌وقی چالاكێكی سلێمانییه و بۆ "وشه" گوتی، هه‌موو جۆره هاندانێك دژی پێكه‌وه‌ژیان ره‌ت ده‌كرێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سانێك بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن كه مێژووه‌كه‌یان روون بێ.
مێژووی سۆران عومه‌ر به‌سه‌تان خیانه‌ت و هاندانی خه‌ڵكی تێدایه، به‌ڵام ئێسته كه په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و كار بۆ كه‌سێكی تر ده‌كات، قسه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كات.