له رێوڕه‌سمێكدا له‌به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، د. عه‌لی ته‌ته‌ر، وه‌ك پارێزگاری نوێی دهۆك، سوێندی یاسایی خوارد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی حوزه‌یران، به‌گوێری راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له پارێزگاری نوێی دهۆك كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاری تازه‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕابردووی كار و خزمه‌تی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كرد، به‌و هیوای بتوانێت خزمه‌تی زیاتری پارێزگای دهۆك بكات.
پارێزگاری نوێی دهۆك دووپاتی كرده‌وه كه به هه‌موو توانایه‌ك خزمه‌ت به پارێزگای دهۆك ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به د. فه‌رهاد ئه‌ترووشی، پارێزگاری پێشووی دهۆك كرد كه له كاتێكی هه‌ستیار و سه‌رده‌می ته‌نگژه‌كاندا ده‌ستبه‌ركار بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی به پارێزگای دهۆك كردووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ر ئه‌رك و كارێكی تازه‌دا بۆ خواست.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ ئاماده‌ی بوو، پارێزگاری نوێی دهۆك دووپاتی كرده‌وه كه به هه‌موو توانایه‌ك خزمه‌ت به پارێزگای دهۆك ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كار و ئه‌ركه‌كانی به باشترین شێوه جێبه‌جێ بكات.
رۆژی پێنجشەمی ڕابردوو عەلی تەتەر بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك بووە پارێزگاری شارەكە.