له راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى حوڕه هاتووه، هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه و به توندى ره‌خنه له توركیا ده‌گرن.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا باس له هه‌ڵوێستى ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كه به‌مدواییه توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى داوه.
حوڕه ده‌ڵێ ئه‌و ئه‌ندامانه داواى لێپرسینه‌وه له توركیا ده‌كه‌ن و دووپات له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێكى رژد ده‌كه‌نه‌وه.
چه‌ند ئه‌ندامێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى داواى سزادانى توركیا ده‌كه‌ن
ئیلیۆت ئه‌نگڵ كه ئه‌ندامێكى كۆنگرێسه، ره‌خنه‌ى له هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا گرتووه كه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى داوه و گوتوویه‌تى، ئه‌مه كارێكى ترسناكه، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكى ناتۆوه ئه‌نجام ده‌درێت.
جیم كوبر ئه‌ندامێكى تر‌ى كۆنگرێسه و ئه‌ویش ره‌خنه‌ى له هێرشه‌كه‌ى توركیا گرتووه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه له‌و هێرشه‌دا نیگه‌رانه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، رۆژ له دواى رۆژ له ناو كۆنگرێس ده‌نگى ناڕه‌زایى له دژى توركیا زیاد ده‌بێت، ئه‌ندامانى كۆنگرێس داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستى هه‌بێت تا هێرشه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بوه‌ستێنێ.
توركیا به بیانووى راونانى په‌كه‌كه، ساڵانه هێرش ده‌كاته سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى سڤیل ده‌كاته قوربانى. هه‌رچه‌نده ئه‌ركى پاراستنى سنووره‌كان له ئه‌ستۆى حكوومه‌تى عێراقدایه، به‌ڵام ئه‌و حكوومه‌ته له به‌رانبه‌ر له‌شكركێشى و هێرشه‌كانى توركیا هه‌ڵوێستى لاوازه.