ئیتاڵیا دەستی بەسەر 14 تۆن مادەی هۆشبەری داعشدا گرت

:: PM:01:55:01/07/2020 ‌
لە ئیتالیا دەست بەسەر 14 تۆن مادەی هۆشبەردا گیرا كە لە لایەن داعش لە سووریا بەرهەم هاتبوون و هەوڵ دەدرا لە ئەوروپا ساغ بكرێنەوە.

ئەو مادە هۆشبەرانە بریتی بوون لە 84 ملیۆن حەب بە بەهای یەك ملیار یۆرۆ، پۆلیسی ئیتالیاش دەست بەسەرداگرتنی ئەم مادانە بە گەورەترین رووداوی دنیا هەژمار دەكات و دەڵێت، یەكەم جارە ئەو بڕە زۆرە حەبەی ئامێفتامین دەستی بەسەردا دەگیرێت.

پۆلیسی ئیتالیا ئاماژەی داوە پێشتر لەوە ئاگادار بوون كە چەكدارانی داعش لە رێی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەرەوە لە هەوڵی دابینكردنی سەرچاوەی داهاتیان بوون.
مادە هۆشبەرەكان لە سێ كانتینەر دانرابوون .

بەگوێرەی رادیۆ فەردا ویستراوە بە كەشتییەك مادە هۆشبەرەكان بۆ ئیتالیا بگوازرێتەوە، لە بەندەرێكی باشووری ئیتالیا دەست بەسەر كەشتییەكەشدا گیراوە و مادە هۆشبەرەكان لە سێ كانتینەر دانرابوون .

نەورۆزی 2019 دوای پێنج ساڵ لە سەرهەڵدانی داعش، ئەمەریكا بە فەرمی سەركەوتنی بەسەردا راگەیاند، بەڵام لەو كاتەوە چەكدارانی داعش چ لە عێراق و چ لە سووریا لە هێرشە تیرۆریستییەكانیان و كارە تێكدەرەكانیان بەردەوام بوون و لە هەوڵی دۆزینەوەی سەرچاوەی داهاتدا بوون.




وشە - سلێمان تاشان