ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد

:: PM:04:30:01/07/2020 ‌

ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە دنیا لە هەڵكشانە و دوایین ئامار ئاماژە بۆ 10 ملیۆن و 621 هەزار تووشبوو و نزیكەی 515 هەزار حاڵەتی مردن دەكات، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێكی پێوانەیی تووشبوونی لە 24 سەعاتی رابردوو راگەیاند كە 2415 حاڵەتە.
ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 51524 حاڵەت
لە دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ چوارشەم بڵاو كرایەوە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 11378 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق ئەنجام دراون، لەو ماوەیە 107 حاڵەتی مردن و 2415 حاڵەتی تووشبوون و 1507 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆمار كراون.

حاڵەتەكانی تووشبوون 618 ی لە بەغدا و 252 لە زیقاڕ و 165 لە نەجەف و 181 لە سلێمانی و 115 لە كەربەلا و 123 لە واست و 131 لە بابل و 185 لە دیوانییە و 173 لە بەسڕە و 111 لە موسەنا و 93 لە میسان و 75 لە كەركووك و 68 لە دیالە و 58 لە هەولێر و 38 لە سەڵاحەدین و 20 لە نەینەوا و هەشت لە ئەنبار و یەك لە دهۆكە.

ئاماری چاكبوونەوە گەیشتووەتە 1507 حاڵەت 49 لە هەولێر و 39 لە سلێمانی 23 لە كەركووك، هەروەها ئاماری مردن گەیشتە 107 حاڵەت كە حەوت لە سلێمانی و چوار لە كەركووكن، بەوەیش كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق تا ئێستە گەیشتە 51524 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 26267 حاڵەتە و مردنیش 2050 حاڵەتە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل