سێ‌ كەسی تر بەكۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

:: AM:09:44:02/07/2020 ‌
بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا سێ‌ هاووڵاتیی تر گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تەمووز، عەبدوڵا سەنگاوی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە "وشە"ـی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێ تووشبووی تری كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەست دا.

سەرجەم قوربانییەكان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی روونی کردەوە، سەرجەم قوربانییەكان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و پیاوێك و دوو ژنن و تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 60 ساڵدایە.

تا ئێستە لە سلێمانی  182 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەست داوە و ژمارەی تووشبووانی لەسەرجەم پارێزگاكان زیاترە.

لە هەرێمی كوردستان تا ئێستە 216 هاووڵاتیی تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، زیاتر لە پێنج هەزار تووشبوو هەیە.



وشە - رامیار جەواد