پێوەندی نێوان كۆرۆنا و مەیینی خوێن و سەكتەی مێشك

:: PM:06:22:02/07/2020 ‌

تا دێت ئاماری قوربانیانی پەتای كۆرۆنا لە دنیا لە هەڵكشانە و ئەو ڤایرۆسە بە شێوازی جیاجیا كاریگەری لە مرۆڤ دەكات، لەسەر بنەمای توانای سیستمی بەرگری لەش و ئەو نەخۆشیانەی هەیەتی و تەمەنی ئەو كەسە، توێژینەوەیەك باسی پێوەندی تووشبوون بە كۆرۆنا و مەینی خوێن و تووشبوونی مرۆڤ بە سەكتە و جەڵتە و نۆرەی دڵ دەكات.
30%ی نەخۆشانی كۆرۆنا بەدەست مەینی خوێن دەناڵێنن
ڤایرۆسی كۆرۆنا هێرش دەكاتە سەر خانەی سییەكانی مرۆڤ و پەكیان دەخات و مرۆڤ ناتوانێت ئاساییانە هەناسە بدات، بەڵام هاوكات كاریگەری زیانبەخشی بۆ سەر چەند بەش و ئەندامی تری لەشی مرۆڤ هەیە، جگە لە سییەكان، توێژینەوەكان دەریان خستووە كە 30%ی نەخۆشەكان بەدەست مەینی خوێن بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەناڵێنن. 

توێژینەوەیەكی ئەمەریكی زانایانی زانكۆی "یوتا"، ئەنجامیان داوە، ئاماژە دەكەن كە هۆكاری تووشبوونی نەخۆشانی كۆرۆنا بە سەكتەی مێشك و نۆرە و جەڵتەی دڵەوە، زیادبوونی چالاكی خانەكانی مەیینی خوێنە، وەك ماڵپەڕی "دەیلی مێڵ"، باسی كرد. 

زانایان لە رێگەی بەراوردكردنی خوێنی 82 كەس گەیشتنە ئەو ئەنجامە، كە نیوەیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوون، دەركەوت كە خەپڵەكانی خوێنیان، كە بەرپرسن لە مەیینی خوێن لەكاتی خوێنبەربووندا، لەو نموونانەی وەرگیرابوون لەوانەی تووشی كۆرۆنا بوونە، چالاكتر بوون، چونكە ڤایرۆسەكە دەبێتە هۆی خێراتربوونی بەیەكەوەنووسانیان و ئەوەیش بووە هۆی دروستبوونی مەینی خوێنیان. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل