حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌ست پێ كرد، كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور، باس له‌وه ده‌كه‌ن هاووڵاتییان چاویان له‌وه‌یه چاكسازی دادپه‌روه‌ری بگه‌ڕێنێته‌وه.
عه‌بدوڵا نه‌وڕۆڵی كه‌سایه‌تی دیاری هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چاكسازی حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كردووه هه‌نگاوێكی گرنگه و هاووڵاتییان پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌كات. هیوای ئه‌وه‌یشی خواست كه چاكسازی له هه‌موو بواره‌كاندا بكرێ.
خه‌ڵك به ئومێده‌وه ده‌ڕوانێته هه‌نگاوه‌كانی ده‌ست پێ كردنی چاكسازی
ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئاماژه‌ی دا كه پێویسته حكوومه‌ت ته‌واوی داهاتی سێكته‌ره‌كان بخاته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه.
لای خۆیه‌وه ئه‌نوه‌ر هه‌ڵكه‌وت خه‌لیفه كه‌سایه‌تی دیاری شاره‌زوور بۆ "وشه" گوتی، خه‌ڵك به ئومێده‌وه ده‌ڕوانێته هه‌نگاوه‌كانی ده‌ست پێ كردنی چاكسازی، چونكه چه‌ندان ساڵه هاووڵاتییان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن قسه‌كان له‌سه‌ر چاكسازی بكرێن به كردار.
ئومێدی ئه‌وه‌یشی هه‌بوو كه له‌ڕێی چاكسازییه‌وه داهاتی كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
مه‌لا حه‌بیب سۆفی ئه‌مین ماموستایه‌كی ئاینییه له هه‌ورامان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كوردستان ته‌نگژه‌ی ئابووری و ته‌ندروستی به رۆكی گرتووه، هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بۆ چاكسازی له شوێنی خۆی بوون.
داوایشی كرد چاكسازی له هه‌موو كاتێكدا به‌رده‌وام بێت، چونكه ئه‌و پێی وایه ژیان به‌بێ چاكسازی رووبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆرمان ده‌كاته‌وه.
هه‌ورامییه‌كان هه‌نگاوی چاكسازی به‌رز ده‌نرخێنن و چاویان له‌وه‌ییه به‌ته‌واوی چاكسازی دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری و ئابووری بچه‌سپێنێت.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ