نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگه‌یه‌كی یاریی ئاگرین له شارۆكه‌ی ھه‌نده‌ك له پارێزگای ساكاریای توركیا رووی دا.
ئاژانسی "
ئانادۆڵۆ" بڵاوی كرده‌وه، به هۆكارێكی نادیار ته‌قینه‌وه له كارگه‌یه‌كی یاریی ئاگرین له ناوچه‌ی یوكاریچاڵجا له شارۆكه‌ی ھه‌نده‌ك رووی داوه.
ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ته‌ندروستی و ئاگركوژێنه‌وه ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون
وه‌ك ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه له دووری 50 كیلۆمه‌تر له ناوچه جیا جیاكانی شارۆكه‌كه بیستراوه. دوای ته‌قینه‌وه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان ھاتوونه‌ته ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانیان.
هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ته‌ندروستی و ئاگركوژێنه‌وه ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له تویته‌ر داوه و نووسیویه‌تی: "ته‌قینه‌وه‌كه له كارگه‌یه‌كی یاری ئاگرین له شارۆكه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای ساكاریا روویداوه، له رووداوه‌كه‌دا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 73 كه‌سی تریش بریندار بوون، هاوكات 85 ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانس و دوو كۆپته‌ری ئه‌مبوڵانس نێردراونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه".