ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك بڕیاری تری بۆ خۆپارێزی به‌رانبه‌ر كۆرۆنا ده‌ركرد دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته 28 ڕۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك به خۆپارێزییه‌وه قه‌ده‌غه هه‌ڵده‌گیرێ.
بڕیاره‌كان ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م/ به‌پێی پێوه‌ره پزیشكییه‌كان و ڕاو بۆچوونی لێژنه‌ی زانستی پزیشكی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، تابتوانرێ كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت، پێویستمان به‌وه هه‌بوو بۆ ماوه‌ی (28) ڕۆژ كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ له سنووری پارێزگاكه ڕابگه‌ێنین، به‌ڵام له‌پێناو بژێو و كار‌و كاسبی خه‌ڵك، بڕیاردرا له سه‌عات 12ی ئه‌مشه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵبگرێ.
سه‌رجه‌م شۆفێرانی (ته‌كسی، پاس، مینی پاس) ده‌بێت پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن
1- له سنووری سه‌نته‌ری شار و سه‌رجه‌م شارۆكه‌كانی تری سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له سه‌عات هه‌شتی ئێواره تا پێنجی به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاڕ و دوكان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان كراوه‌ن داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌كان.
2-هاتوچۆ له نێوان پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه و ڕێگه به هیچ كه‌س نادرێت بێته ژووره‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه له به‌یانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراون.
3-سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه، به‌پێی ڕێكار و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان و ئه‌و میكانیزم و شێوازه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانیانه‌وه بۆیان دیاریكراوه، فه‌رمانگه‌كان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌رلێره‌شه‌وه داوا له وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ین میكانزمی گونجاو دابنێن بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه كه‌مترین به‌ریه‌ككه‌وتن هه‌بێت.
4-كردنه‌وه‌ی نۆرینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان ئاره‌زومه‌ندانه ده‌بێت و ئه‌وانه‌شی كراوه ده‌بن ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه یان تێدابێت:
ـ كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه‌كان له سه‌عات سێی دوای نیوه‌ڕۆ بۆ حه‌وتی ئێواره ده‌بێت.
ـ له هۆڵی چاوه‌ڕوانی له چوار نه‌خۆش زیاتری لێ نه‌بێت و نێوانی هه‌ر یه‌كه‌یان دوومه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
ـ پزیشك ده‌ستكێشی له‌ده‌ست بێ و (ده‌مامك) ببه‌ستبێ.
ـ نه‌خۆش یه‌ك هه‌واڵی زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌بێت و هه‌ردوكیان (ده‌مامك)یان به‌ستابێ.
ـ ڕۆژانه نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگاكان (تعقیم) بكرێن.
ـ له‌و ماوه‌یه‌دا 10 نه‌خۆش زیاتر نه‌بینرێت.
5-سه‌رجه‌م شۆفێرانی (ته‌كسی، پاس، مینی پاس) ده‌بێت پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن و بۆ ته‌كسی له‌دوو سه‌رنشین زیاتری نه‌بێ و پاسه‌كانیش له نیوه‌ی سه‌رنشینه‌كان زیاتر نه بێ، خۆیان و سه‌رنشینه‌كانییان (ده‌مامك) ببه‌ستن و هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له‌م بڕیاره بكات، له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوچۆوه، ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه و به بڕی(50) هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
6-چێشتخانه‌كان، به پابه‌ندبوون به‌ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، ته‌نیا بۆیان هه‌یه خواردن به سه‌فه‌ری یان به دلیڤه‌ری بفرۆشن.
7- به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی فراوان له شاری هه‌ولێر و مه‌ترسی داری دۆخه‌كه (مزگه‌وت، كڵێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌كان، هۆڵی بۆنه ئاینییه‌كان) به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه و پرسه دانان له ماڵ و هۆڵ و هه‌موو شوێنێك و چوونه سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه.
8-ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه (سه‌نته‌ره‌كانی فێركردنی زمان،پاركه گشتی و تایبه‌تیه‌كان، شوێنه‌كانی یاری منداڵان له ناو مۆڵ و گه‌ره‌كه‌كان، هۆڵه‌كانی سینه‌ما، هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، یانه‌ی شه‌وانه، نێرگه‌له‌كێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، هۆڵه‌كه‌كانی ئاهه‌نگی شه‌وانه، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج).
9- سارده‌مه‌نی، چایه‌خانه، ڕیستۆرانتی باخچه‌كان، سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی هاوشێوه‌یان، ته‌نها بۆیان هه‌یه به سه‌فه‌ری و له رێگه‌ی ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی بۆ یه‌ك جار به‌كاردێت كار بكه‌ن و مێز و كورسی دانانرێت.
10 له ته‌واوی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له ڕۆژانی هه‌ینی، هه‌موو بازاڕ و دوكان و شوێنه گه‌شتیاری و سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كان.