مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وه‌ڵامی به‌شێكی تری پرسیاری هاووڵاتییانی دایه‌وه و دووپات ده‌كاته‌وه كه به‌هیچ جۆرێك جیاوازی له‌نێوان شاره‌كانی كوردستان ناكات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ته‌مووز، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له وه‌ڵامی هاشتاگی لێم بپرسه رای گه‌یاندووه كه به‌هیچ جۆرێك جیاوازی له‌نێوان شاره‌كانی كوردستان ناكات و خۆی به خزمه‌تكاری هه‌مووان ده‌زانێت.
ئه‌گه‌ر پێویست بێ زۆر حه‌زده‌كه‌م پێبكه‌نم
له‌باره‌ی پرسیارێكی تر كه باس له ده‌رفه‌تی كار كراوه سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ڵێ، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار بۆ خه‌ڵكی كوردستان پێش هه‌ر خه‌ڵكێكی تر دابین بكه‌ن.
پرسیارێكی تر له مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كراوه كه بۆچی زۆر پێناكه‌نێت و ئه‌و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر پێویست به پێكه‌نین نه‌بێ نازانم چۆن پێبكه‌نم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بێ زۆر حه‌زده‌كه‌م پێبكه‌نم".