لەم هەفتەیە ڕۆژێك پشووە

:: AM:10:59:27/04/2024 ‌
بەپێی خشتەی ڕۆژەكانی پشوو لە هەرێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشەمی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمییە، ئەوەیش بەهۆی ڕۆژی جیهانی كرێكاران.

ئەمڕۆ شەموو 27ـی نیسان، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" بۆ ڕۆژە پشووەكانی هەرێمی كوردستان، دەردەكەوێت ڕۆژی چوارشەم لە هەرێمی كوردستان پشووە

هۆكاری پشووەكە بەوە دیاری كراوە كە ئەو ڕۆژە ڕۆژی جیهانی كرێكارانە و یەكی ئایارە.

لە مانگی ئایاردا تەنیا ئەو ڕۆژە وەك پشوو لە خشتەی ڕۆژەكانی پشوو دیاری كراوە.



وشە - رامیار جەواد