نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، ھاوشێوه‌ی ھاووڵاتییان رۆژنامه‌نووسانیش به‌ده‌ر نه‌بوون له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و تا ئێسته 85 كه‌سیان تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون كه زۆرینه‌یان له سلێمانین.
بەشی زۆری ئەو رۆژنامەنووسانەی تووشبوون، لە سلێمانین
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی ته‌مووز، حاكم ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، پێویسته رۆژنامه‌نووسانیش ھاوشێوه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی خۆیان له نه‌خۆشی كۆرۆنا بپارێزن، چونكه ئه‌وان به‌شێكیان به‌رده‌وام له‌ناو خه‌ڵكن، چونكه ئه‌و نه‌خۆشییه ھه‌موو كه‌س ده‌گرێته‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، تائێسته 85 رۆژنامه‌نووس له ھه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون كه زۆرینه‌یان له سلێمانین و مه‌رج نییه ته‌نیا په‌یامنێر بن و له‌ناو ستۆدیۆش خه‌ڵك تووش بووه.
نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، ھۆكاری تووشبوونی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه به ڤایرۆسی كۆرۆنا، پابه‌ند نه‌بوونه به رێنوێنیی و خۆپارێزییه‌كان، بۆیه ئێمه رێنوێنیمان بۆ ده‌ركردوون له‌رێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ھه‌ر ده‌زگایه‌كیش پێویستی به ھاوكاری بێت، ھاوكارییان ده‌كه‌ین و داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین كه‌ره‌نتینیان بكه‌ن، بۆیه پێوسته ئاگایان له‌خۆیان بێت تا ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێت و پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان بن و خۆیان بپارێزن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاھیم