پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون له‌سه‌ر كێشه‌ی جووتیارانی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی ته‌مووز، به‌شێك له جووتیارانی سنووری هه‌ولێر به‌هۆی ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له بازاڕ خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا دوای ئه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر به‌دواداچوونی بۆ كێشه‌كه‌یان كرد.
پارێزگار و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری جووتیاران كۆبوونه‌ته‌وه
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگاری هه‌ولێر، پارێزگار و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری جووتیاران كۆبوونه‌ته‌وه و نوێنه‌ری جوتیاران تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عێراق، ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست نه‌بووه و تووشی زیان هاتوون.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، جووتیاران داواكاربوون كه رێ بكرێته‌وه به ڕووی بازرگانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق تا به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانیان بفرۆشن به‌تایبه‌تی له‌م وه‌رزه‌دا كه وه‌رزی ته‌ماته‌یه.
باس له‌وه كراوه كه فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڵێنی به جووتیاران و نوێنه‌ری جووتیاراندا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كه‌یان و دڵنییایدا كه به‌زووترین كات كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات.