لە هەولێر نرخی تەماتە دوو هێندە بەرز بووەتەوە

:: PM:12:22:08/07/2020 ‌
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، جیاوازی نرخی تەماتە و بەرهەمە ناوخۆییەكان، ئەمڕۆ لەگەڵ دوێنێ‌ دوو هێندە بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی تەمووز، عەبدولڕەحیم عومەر بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، نرخی تەماتە و بەرهەمە ناوخۆییەكان ئەمڕۆ لەگەڵ دوێنێ‌ لە عەلوەی هەولێر دوو هێندە بەرز بووەتەوە.

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەولێر گوتی، ئەمڕۆ خۆمان چاودێری بازاڕەكانمان كردووە، ئەو بڕیارانەشی دوێنێ‌ دراون بۆ هەفتەی ئایندە نرخەكەی هێشتا بەرز دەبێتەوە.

ئەو بڕیارانەشی دوێنێ‌ دراون بۆ هەفتەی ئایندە نرخەكەی هێشتا بەرز دەبێتەوە
باسی لەوەش كرد، لە هەفتەی داهاتوودا تەماتە لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق كەم دەبێتەوە و بازرگانیی گواستنەوەی تەماتە ڕێی پێ‌ دەدرێت، بەمەیش هێشتا نرخەكە بەرزتر دەبێتەوە، بۆیە هیوادارین جووتیاران زیان نەكەن و بۆیان قەرەبوو ببێتەوە.

"وشە" وەك ئەركێكی‌ نیشتمانی‌ هەڵمەتێكی‌ بۆ پشتگیری‌ بەرهەمی‌ خۆماڵی‌ دەست پێ كردووە و لە ماوەی‌ 48 سەعاتدا هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پڕ بوون لە پاڵپشتی‌ هەڵمەتەكە، لەگەڵ ئەوەیشدا لە ماوەی‌ ئەو 48 سەعاتەدا چەندان بڕیار لەسەر بەرهەمی‌ خۆماڵی‌ درا تا ئەو ئاستەی‌ چیتر بەرهەمی‌ جووتیاران بە فیڕۆ نەچێت.




وشە - رامیار جەواد