هاتنی شه‌پۆلی كۆرۆنا بۆ هه‌رێمی كوردستان، هونه‌رمه‌ندانیشی گرته‌وه و له سه‌ره‌تای مانگی ڕابردووه‌وه تا ئێسته چه‌ندان هونه‌رمه‌ند تووشی ڤایرۆسه‌كه هاتوون كه زۆربه‌یان له شاری سلێمانین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز، هیوا سوعاد سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هونه‌رمه‌ندانیش بێبه‌ش نه‌بوون به تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و تا ئێسته چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی كوردستان تووشی ڤایرۆسه‌كه هاتوون.
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی باش بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ده‌خوازێت
ڕوونیشی كرده‌وه كه له كۆی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون، ته‌نیا دوو هونه‌رمه‌ندیان كه هه‌ریه‌كه له ئه‌رسه‌لان ده‌روێش و ئاشنا عومه‌ر له هه‌ولێرن و ئه‌وانه‌ی تر له سلێمانین و هونه‌رمه‌ندێكیش تا ئێسته به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی باش بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ده‌خوازێت و هیوا ده‌خوازێ كه به له‌شێكی ساغ و ته‌ندروسته‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه ناو كاره‌كانیان.
پێشتر یاسین قادر به‌رزنجی هونه‌رمه‌ندی تووشبوو به كۆرۆنا به "وشه"ی ڕاگه‌یاندبوو كه له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای ڤایرۆسه‌كه‌یه و ئێسته له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كردووه.
له هه‌رێمی كوردستان ئاماره‌كانی كۆرۆنا هه‌شت هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه كه زۆربه‌ی تووشبووان له شاری سلێمانین.
هه‌ولێر/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی