ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ستی كردووه به پێدانی ده‌رمانی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش بۆ تووشبووانی كۆرۆنا و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێسته ده‌رنه‌كه‌وتووه ده‌رمانه‌كه كاریگه‌ری هه‌یه یان نا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز، هێرش سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ده‌رمانی به‌رزكردنی به‌رگری له‌ش بۆ ئه‌و تووشبووانه‌ی كه ته‌ندروستیان باش نییه یان كێشه‌ی هه‌ناسه و سییه‌كانیان هه‌یه به‌كارده‌هێنرێت.
هێرش سه‌لیم گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕێیه نادات
روونیشی كرده‌وه كه ئێسته له قۆناغی به‌كارهێنانداین و رۆژانه ده‌درێت به نه‌خۆشی نوێ و نادرێته هه‌موو نه‌خۆشه‌كان، ته‌نیا بۆ ئه‌و تووشبووانه‌یه كه دۆخیان ناجێگیره و پێویستیان پێی هه‌یه.
به‌ڵام هێرش سه‌لیم گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕێیه نادات و ده‌ڵێت، تا ئێسته بۆمان روون نه‌بووه‌ته‌وه ئه‌و ده‌رمانی ئای ڤی ئای جی سوود و كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ تووشبووان یان نا.
پێشتر داهات حه‌وێزی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاندبوو كه ده‌ستیان كردووه به پێدانی ده‌رمانی ئای ڤی ئای جی بۆ ئه‌و تووشبووانه‌ی كۆرۆنا كه به‌رگری له شیان كه‌مه و كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان و سییه‌كانیان هه‌یه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی