له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی نوێ‌دا ئاشكرا كراوه، ئه‌و نیشانانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له جه‌سته‌ی نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌موو زیاتر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشك هه‌یه و پێشبینی نۆره‌ی مێشك له‌سه‌ر نه‌خۆش ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له زانكۆی كۆلیدجی له‌نده‌ن كراوه، نیشانه‌كانی كۆرۆنا وێڕای تایه‌كی به‌رز و پشووسواری و كۆكێن و پژمین كه مه‌ترسین له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش، له هه‌موو ئه‌وانه زیاتر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشك هه‌یه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، به‌تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، مێشك تووشی هه‌وكردنێكی زۆر ده‌بێت، به‌وه‌ش مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌كه و ره‌نگه تووشی نۆره‌ی مێشك بێت.
ئه‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه، هۆشداری به پزیشكان ده‌ده‌ن به‌وه‌ی له‌كاتی پێدانی چاره‌سه‌ر به نه‌خۆش، گرنگه وریای ئه‌و نیشانه‌یه بن كه كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌كات.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له 10 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و زیاتر له 500 هه‌زار كه‌یس به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.